2 کاتژمێر پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
عێراق دەیەوێت بە تەواوەتى مامەڵەى کاش لە فەرمانگەکانى نەهێڵێت
پەیام
بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا، عێراق گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە سیستەمی دارایی خۆیدا ئەنجام بدات و تەواوی دامودەزگا حکومییەکان مامەڵەی نەختینەیی (کاش) ڕابگرن و پەیڕەوی سیستەمی ئەلکترۆنی بکەن.
عەلا فەهد، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی بانکی ناوەندی ڕایگەیاندووە کە پلانەکە بریتییە لە زیادکردنی ئامێرەکانی پارەدانی ئەلکترۆنی و ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە، هەروەها راشیگەیاندووە، تەنانەت لە ناوچە دوورەدەستەکانیش، بتوانن بە شێوەیەکی ئارام و خێرا مـامەڵە داراییەکانیان ئەنجام بدەن.
ئەم سیستەمە نوێیە یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی پشتبەستن بە پارەی کاش، ئەمـــەش ڕێگری لە گەندەڵی دارایی دەکات و وا دەکات حکومەت بە ئاسانی چاودێری جوڵەی پارەی گشتی بکات.
سەیف حەلفی، توێژەری یاسایی و دارایی ئاماژە بەوە دەکات کە ئێستا زیاتر لە ٦٠٪ی مامەڵە داراییەکانی عێراق لە دەرەوەی سیستەمی بانکی ئەنجام دەدرێن. ئەمەش بووەتە هۆی فرارکردنی باج و بەفیڕۆچوونی سەرچاوە داراییەکان، هەروەها دەشڵێت، گۆڕانکاری بۆ سیستەمی ئەلکترۆنی وا دەکات دەوڵەت سەرچاوەی داهاتی ڕاستەقینەی کەس و کۆمپانیاکان بناسێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە