2 کاتژمێر پێش ئێستا
236 جار خوێنراوەتەوە
بۆ ڕێككهوتن؛ تڕهمپ دواین ههل به ئێران دهدات
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشکرای کرد، دۆناڵد ترەمپ بە ڕاوێژکارەکانی وتووە ئەگەر تاران ملکەچی داواکارییەکان نەبێت، هێرش دەکاتە سەر ئێران و عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئەو وڵاتە دەخات.
بەپێی ڕۆژنامەکە، ئامانجەکان دیاری کراون کە بریتین لە بنکەکانی سوپای پاسداران، دامەزراوە ئەتۆمییەکان و بەرنامە مووشەکییەکان. ترەمپ دەرگای بۆ هێرشی سەربازی لە کۆتایی ئەمساڵدا بە کراوەیی هێشتووەتەوە.
لە پشت پەردەوە باس لە پێشنیارێکی نوێ دەکرێت بۆ "پیتاندنی سنووردار بۆ مەبەستی پزیشکی" وەک دەرچەیەک لەم قەیرانە، بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە لە جنێڤ شاندەکان بۆ "دواین دانوستان" کۆ ببنەوە.
بەرپرسانی ئەمریکا مۆڵەتی ٤٨ کاتژمێریان داوەتە تاران بۆ پێشکەشکردنی پرۆژەکەیان و دوو کەشتیی فڕۆکەڵهەڵگریش لە ناوچەکەدا لە ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەرێک.
لە بەرانبەردا، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران گەشبینە و ڕایگەیاند: گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە لەوەی ٢٠١٥ باشتر بێت، ئەستەم نییە و دەکرێت ڕوو بدات.
مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێرانیش جەختی کردەوە کە ئاماژەی دڵخۆشکەر هەن، بەڵام وڵاتەکەی بۆ هەموو سیناریۆکان ئامادەیە و بە وردی چاودێریی جموجۆڵەکانی ئەمریکا دەکات.
چاودێران دەڵێن کۆبوونەوەکەی جنێڤ یەکلاکەرەوە دەبێت؛ یان ڕێککەوتنێکی کاتی دەکرێت بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، یان ناوچەکە بەرەو جەنگێکی وێرانکەر هەنگاو دەنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە