2 کاتژمێر پێش ئێستا 124 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری دەرەوەى ئێران: ئەمریکا داوای لێ نەکردووین پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئاستی سفر دابەزێنین


عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لە دانوستانەکانی جنێڤدا ئەمریکا داوای لێ نەکردوون بە تەواوى دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم ببن. عەراقچی دەڵێت: نە ئیمە پێشنیازی ڕاگرتنمان کردووە و نە ئەمریکاش داوای "سفڕ پیتاندن"ـی کردووە.
 وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: زمانی هەڕەشە و بژاردەی سەربازی لەگەڵ تاران سوودی نییە. ئیدارەکانی پێشووی ئەمریکا هەموو ڕێگەیەکیان تاقی کردەوە لە سزاوە تا جەنگ، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبوو.
عەراقچی هەروەها ڕایگەیاند، بەرنامە ئەتۆمییەکەیان بە هەوڵی زانایانی ناوخۆیی بنیات نراوە و بە بۆردوومان و هێرشی سەربازی لەناو ناچێت، گفتوگۆکانیش لەگەڵ واشنتۆن تەنها بۆ زامنکردنی مانەوەی بەرنامەکەمانە بە شێوەیەکی ئاشتییانە.
لە بەرانبەردا، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، پیتاندنی یۆرانیۆم بەڵگەیە بۆ نەبوونی نیازپاکیی ئێران و هەوڵدان بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی، بۆیە ئیدارەی ترەمپ جەخت لەسەر "سفڕکردنەوەی پیتاندن" دەکاتەوە.

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، تاوتوێی ئەنجامدانی هێرشێکی سەربازیی سنووردار بۆ سەر ئێران دەکات، ڕۆیتەرزیش دەڵێت: پلانی هێرش بۆ سەر تاران ئامادەیە. 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێکدا ئاماژەی بەوە دا، تاوتوێی هێرشێکی سنووردار بۆ سەر ئێران دەکەن و مەبەستیش لەم هێرشە فشارخستنە سەر ئێرانە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

هاوکات ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاوی کردووەتەوە، پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر تاران گەیشتووەتە قۆناغێکی زۆر پێشکەوتوو.
بەرپرسانی ئەمریکی ئاشکرایان کردووە، بژاردە سەربازییەکان لە بەئامانجگرتنی کەسایەتییەکانەوە دەست پێ دەکات تا دەگاتە هەوڵدان بۆ گۆڕینی دەسەڵاتی ئێران. ئەوان دەڵێن: پلانێکی ورد و گەورە ئامادەیە و تەنیا چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی ترەمپ دەکات.

واشنتۆن پێشبینی دەکات تاران وەڵامی هەر هێرشێک بداتەوە، ئەمەش مەترسیی زیانی گیانی و فراوانبوونی ململانێکان زیاد دەکات. لای خۆیەوە سوپای قەوارەی زایۆنی ڕایگەیاند، لە بەرزترین ئاستی ئامادەباشیدان.

دوێنێیش دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە 10 بۆ 15 ڕۆژ دەرفەت دەداتە ئێران بۆ ڕێککەوتن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەى ئێران: ئەمریکا داوای لێ نەکردووین پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئاستی سفر دابەزێنین

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی و بەپەلە ئەنجام دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    داعش هەڕەشە لە حكومەتی سووریا دەكات و شەرع بە بووكەڵە ناو دەبات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لوبنان.. قوربانییانی زنجیرە هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ نزیكەی 40 كوژراو و بریندار بەرزبووەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    قۆناغی یاسادانان بۆ پرۆسەی ئاشتی لە پەرلەمانی توركیا دەستپێدەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاماری قوربانییانی كەرتی غـ.ەززە لە 244 هەزار شەهید و بریندار نزیكدەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    باڵیۆزی ئەمریكا: ئـ.یسڕائیل دەست بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگرێت، قبووڵكراوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سووریا ڕێكاری پێدانی ڕەگەزنامە بۆ ئەو كوردانەى لێى بێبەشبوون دەستپێدەكات

سەرەتا