1 کاتژمێر پێش ئێستا 90 جار خوێنراوەتەوە

سۆمۆ دەنگۆی سزادانی لەلایەن ئەمریکاوە ڕەت دەکاتەوە


سۆمۆ دەنگۆی سزادانی لەلایەن ئەمریکاوە ڕەت دەکاتەوە؛ ململانێی مالیکی و واشنتۆن دۆخەکەی ئاڵۆز کردووە
کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بە فەرمی ڕەتیدەکاتەوە هیچ هۆشداری یان هەڕەشەیەکی لەلایەن ئەمریکاوە پێگەیشتبێت. عەلی نزار شەتری، بەڕێوەبەری گشتیی سۆمۆ ڕایگەیاند: ئێمە پشت بە نووسراوی فەرمی دەبەستین نەک دەنگۆ، تا ئێستاش هیچ نامەیەکمان لەوبارەیەوە بۆ نەهاتووە.
شەتری ئاماژەی بەوە دا، لێکتێگەیشتنەکان لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەردەوامن و ئەوان متمانەیان بە ڕێکارەکانی سۆمۆ هەیە. جەختیشی کردەوە کە چاودێرییەکی وردیان خستووەتە سەر تانکەرەکان و ڕۆژانە ڕاپۆرت لەسەر جموجۆڵەکانیان بەرز دەکەنەوە.
بەرپرسەکەی سۆمۆ ئاشکرای کرد، داهاتی هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان خەریکە لەگەڵ داهاتی نەوتی خاو یەکسان دەبێتەوە، بۆیە پاراستنی ئەم سێکتەرە بۆ ئابووریی عێراق ژیانییە و ڕێگە بە هیچ پێشێلکارییەک نادرێت.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە پەیوەندییەکانی بەغدا و واشنتۆن لە لێواری تەقینەوەدان؛ بەهۆی دژایەتیی توندی ئەمریکا بۆ کاندیدکردنەوەی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.
چاودێران هۆشداری دەدەن، ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگی سوور بێت لەسەر کاندیدەکەی، ئەوا واشنتۆن پەنا بۆ "کارتی ئابووری" دەبات و سزای توند بەسەر سۆمۆدا دەسەپێنێت، کە ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر شادەماری بودجەی عێراق.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سۆمۆ دەنگۆی سزادانی لەلایەن ئەمریکاوە ڕەت دەکاتەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق دەیەوێت بە تەواوەتى مامەڵەى کاش لە فەرمانگەکانى نەهێڵێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی دۆلار به‌رزه‌

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. دابەشکردنى مووچەى مانگى شوبات دەستپێدەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا لە سەرووى ٧١ دۆلارەوە مامەڵەى پێوەدەکرێت

سەرەتا