2 کاتژمێر پێش ئێستا 153 جار خوێنراوەتەوە

عومرەکارانى هەرێم بەرێگەی وشکانی دەگەڕێندرێنەوە

پەیام 

بەهۆی هێرشەکانى سەر ئێران و داخستنی فڕۆکەخانەکانی مەدینەی منەوەرە و هەولێر و بەغداد، پڕۆسەی گەڕاندنەوەی عومرەکارانی هەرێم لە رێگەی وشکانییەوە دەستپێکردووە.
 
لەو بارەیەوە کاروانی ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان  ڕایگەیاند "دوای راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لەنێوان عێراق و سعودییە، دەستبەجێ هەماهەنگی کراوە بۆ ئەوەی ئەو عومرەکارانەی گەشتەکانیان پەکیکەوتووە، بە پاس بگەڕێنرێنەوە".

وتیشی "لە ئێستادا کاروانێکی عومرەکاران کە لە 200 کەس پێکهاتوون و لە شاری مەدینە مابوونەوە، بەڕێکەوتوون و بڕیارە پاش چەند کاتژمێرێکی دیکە بگەنە دەروازەی سنووری (عەرعەر) و لەوێوە بەرەو خاکی هەرێمی کوردستان بگەڕێنەوە".

کاروانی ستوونی دڵنیایی دایە کەسوکاری عومرەکاران کە سەرجەمیان سەلامەتن و جەختی کردەوە، تاوەکو ئەو کاتەی فڕۆکەخانەکان بە رووی گەشتەکاندا دەکرێنەوە، پڕۆسەی گواستنەوەی عومرەکاران بەرێگەی وشکانی بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی هیچ گرفت و ئاستەنگێکیان بۆ دروست نەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومرەکارانى هەرێم بەرێگەی وشکانی دەگەڕێندرێنەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەنگی بەرزی مووشەكەكان هاوسەنگیی بازاڕە داراییەكانی هەژاند

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    "وڵاتانی كەنداو لە مووشەكەكانی ئێران پارێزراو نەبن، هەرێم چۆن پارێزراو دەبێت"

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    مامۆستایەكی زانكۆ: هێرشەکان بۆ ئەوەیە ئێران وەک دەوڵەتێكی خاوەن هەژموون نەمێنێتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشەکەى سەر ئێران ناوچەكەی خستووەتە دۆخێكی نادیارەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. ژمارەى کوژراوانى قوتابخانەکەى پارێزگای هورموزگان بۆ 70 قوتابى بەرزبووەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانەغاز هەناردەى غازى بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێم ڕاگرت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دڵنیایی لە دابینكردنی پێداویستییەكان دەدات

سەرەتا