1 کاتژمێر پێش ئێستا 127 جار خوێنراوەتەوە

دانەغاز هەناردەى غازى بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێم ڕاگرت

پەیام

هەردوو وەزارەتى سامانە سرووشتییەكان و كارەبا رایانگەیاند، هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان رادەگرن، بەڵام هەوڵ دەدەن کاریگەرییەکانی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم بکەنەوە.

لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا ئەو دوو وەزارەتە، ڕایانگەیاندووە، بەهۆی ئەو دۆخەی لە ناوچەکەدا هاتووەتە پێش، کۆمپانیای دانەغاز هەناردەی غازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا رادەگرێت، "بەهۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی 2500 - 3000 مێگاوات کەم دەبێتەوە."

ئەمەش دەقی راگەیەندراوەکەیە:
 
بەهۆی ئەو بارودۆخە نائاسایی و شەڕەی لە ناوچەكەدا ڕوویداوە و لەبەر پاراستنی گیانی كارمەندانی كێڵگەی كۆرمۆر؛ كۆمپانیای داناگاز، هەناردەکردنی گازی سروشتیی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا راگرت. بە هۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی 2500- 3000 مێگاوات كەم دەبێتەوە.
 
وەزارەتی كارەبا بە پشتبەستن بەو سەرچاوانەی دیكەی بەرهەمهێنانی كارەبا، هەوڵ دەدات كاریگەرییەكانی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەسەر هاوبەشانی كەم بكاتەوە.
 
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان
وەزارەتی كارەبا 
28ی شوباتی 2026

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانەغاز هەناردەى غازى بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێم ڕاگرت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دڵنیایی لە دابینكردنی پێداویستییەكان دەدات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتى پەروەردە و خوێندنى باڵا چوار ڕۆژ پشوویان ڕاگەیاند

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەرچوویەكی دانەمەزراوی كۆیە 15 ساڵە سەرقاڵی ئامادەکردن و فرۆشتنی ترشیاتە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی لیژنەی فەتوا: زەكاتەكانتان بەجۆرێك دابەشبكەن، هەژارێك لە هەژاری قوتار بێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هاووڵاتیان: هەرێم پابەندبێت و 120 ملیارەکە زوو بنێرێت، مووچە لەکاتى خۆیدا دێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆجەلان جەخت لە دەستپێكردنی قۆناغی بونیادنانی دیموكراسی و ئاشتی دەكاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زانایەكی كوردی ناودار و گەورەی جیهان لە ئەمریكا كۆچی دوایی كرد

سەرەتا