1 کاتژمێر پێش ئێستا
159 جار خوێنراوەتەوە
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دڵنیایی لە دابینكردنی پێداویستییەكان دەدات
پەیام
ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران هۆشداری لە ئەگەری بەردەوامیی هێرشەكانی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی بۆ سەر تاران و شارەكانی دیكە دا.
سكرتارییەتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران یەكەمین ڕاگەیەنراوی سەبارەت بە پەرەسەندنە سەربازییەكان بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی هێرشی ئاسمانییان كردە سەر چەند ناوەندێكی وڵاتەكە.
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران هێرشەكەی بە "شەڕەنگێزانە" وەسفكرد كە لە بەردەوامیی دانوستانەكاندا ئەنجام دراوە و ڕایشیگەیاند: هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی دەستیان بە وەڵامدانەوەیەكی توند كردووە.
ئەنجومەنەكە هۆشدارییشی دا كە ڕەنگە هێرشەكان بۆ سەر تاران و شارەكانی دیكە بەردەوام بێت، بۆیە داوای لە هاووڵاتیان كرد تا دەكرێت ئارامی بپارێزن و ئەگەر دەكرێت بچنە ناوچە ئارامەكان. هەروەها بڕیار درا سەرجەم قوتابخانە و زانكۆكان تا كاتێكی نادیار دابخرێن و فەرمانگە حكومییەكانیش تەنها بە ڕێژەی 50% كار بكەن، بەڵام بانكەكان بەردەوام دەبن.
لە كۆتایی ڕاگەیەنراوەكەدا دڵنیایی درایە هاووڵاتیانی ئێران كە هەموو پێداویستییەكان دابین كراون و هیچ نیگەرانییەك بۆ كەلوپەل و بژێوی ژیان نییە و ڕایشیگەیاند: داوا لە هاووڵاتیان دەكەین لە قەرەباڵغی بازاڕەكان دوور بكەونەوە، چونكە ڕەنگە مەترسی دروست ببێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە