1 کاتژمێر پێش ئێستا
203 جار خوێنراوەتەوە
ئێران.. ژمارەى کوژراوانى قوتابخانەکەى پارێزگای هورموزگان بۆ 70 قوتابى بەرزبووەوە
پەیام
هێرشەكەی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ئێران قوتابخانەكانی گرتەوە و زیاتر لە 50 قوتابی كوژران و دەیانی دیكەیش بریندار بوون و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەیش سەركۆنەی ڕوداوەكە دەكات.
لە ئەنجامی هێرشی ئەمڕۆی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی بۆ سەر خاكی ئێران، قوتابخانەیەكی سەرەتایی كچان بە ناوی "شەجەرەتەیبە" لە شاری میناب لە پارێزگای هورموزگان لە باشووری ئەو وڵاتە بە ئامانج گیرا.
بەپێی دواین ئامارەكان تا ئەم ساتە 70 قوتابی بەهۆی بۆردومانی قوتابخانەكەوە گیانیان لەدەست داوە و 90 قوتابی دیكەش بریندار بوون.
محەمەد ڕادمێهر، قایمقامی شاری میناب، ڕایگەیاند: هێرشە مووشەكییەكە ڕاستەوخۆ قوتابخانەكەی بەئامانج گرتووە، بەو هۆیەوە ژمارەی قوربانییەكان لە زیادبووندایە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، بەهۆی بەئامانجگیرانی قوتابخانەیەكەوە لە شارۆچكەی ئابیك-ی سەر بە پارێزگای قەزوینیش لە باكووری ئێران قوتابیەك گیانی لەدەست دا و ژمارەیەكی دیكە بریندار بوون.
لای خۆیەوە، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە پەیامێكدا ڕایگەیاند: ئامانجگرتنی قوتابیان لە میناب "تاوانێكی ئاشكرایە" و پێویستە جیهان لە دژی ئەم نادادییە بوەستێتەوە.
بەقایی داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد كە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بكات و ڕێگری لەم تاوانانەی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی بكات.
لای خۆیەوە و بەهۆی دۆخی جەنگەوە، وەزارەتی پەروەردەی ئێران ڕایگەیاند: لە سبەینێوە، بەشێوەی نائامادەبوون، یان ئۆنلاین پڕۆسەی خوێندن لە وڵاتەكە بەردەوامی دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە