1 کاتژمێر پێش ئێستا 163 جار خوێنراوەتەوە

عێراقچی: نزیكەی تەواوی بەرپرسانی ئێران تەندروستن و لە ژیاندان

پەیام

عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی بانگەشەكانی قەوارەی زایۆنی سەبارەت بە كوژرانی ژمارەیەك لە سەركردەكانی ئەو وڵاتە دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت: بەرپرسە باڵاكانی وڵاتەكەی "تەندروستن و لە ژیاندان".

عەراقچی لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند: ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاو دەكرێنەوە ناڕاستن، جەختیشی كردەوە، نزیكەی تەواوی بەرپرسەكان باشن، وتیشی: ئەگەری هەیە تەنها یەك، یان دوو فەرماندە گیانیان لەدەستدابێت.

لێدوانەكانی عەراقچی لە كاتێكدایە قەوارەی زایۆنی پێیوایە هێرشەكانی بوونەتە هۆی كوژرانی ژمارەیەك لە بەرپرسە باڵاكانی ئێران.

وەزیری دەرەوەی ئێران هێرشەكانی قەوارەی زایۆنی و ئەمریكای بە "ناڕەوا، نایاسایی" ناوزەد كرد و جەختی كردەوە، ئەو كردەوانە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەكانن و دەبێت سەركۆنە بكرێن.

عەراقچی ئاماژەی بەوەشدا، ئێران دەستبەرداری مافەكانی نابێت، لەوانەش "مافی پیتاندنی یۆرانیۆم"، وتیشی: تاران خوازیاری هێوركردنەوەی دۆخەكەیە، بەڵام مەرجی سەرەكی بۆ دەستپێكردنی هەر گفتوگۆیەك، ڕاگرتنی هێرشەكانە.

لە پەیامێكیشیدا بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، سەبارەت بە بانگەشەكانی بۆ گۆڕینی ڕژێم، عەراقچی ڕایگەیاند: ئەوە "ئەركێكی مەحاڵە".

لە كۆتاییدا، وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی كردەوە، هێرشەكانی ئێران بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی ناوچەكە لە چوارچێوەی "بەرگری لە خۆكردن"دایە، دووپاتیشی كردەوە، ئێران پێویستی بە كەس نییە بەرگری لێ بكات، چونكە خۆی توانای تەواوی هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەو ئەركە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراقچی: نزیكەی تەواوی بەرپرسانی ئێران تەندروستن و لە ژیاندان

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئۆپڕاسیۆنەکانمان بۆ لەناوبردنی هەڕەشەکانى ئێران، بەردەوام دەبێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: 14 بنكەی سەربازیی ئەمریكامان بۆردومانکردووە و 200 سەرباز كوژراون و برینداربوون

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی شەڕەوە، كۆمپانیاكانی نەوت گەشتەكانیان لە گەرووی هورمز ڕاگرت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران تێكشكاندنى ڕاداری ئاگاداركردنەوەی پێشوەختەی ئەمریكای لە قەتەر ڕاگەیاند

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: پێویستە ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر هێرشەکانى سەرمان ئەركی خۆی جێبەجێبكات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیاى ئێرانى: بەهۆى بۆردومانى قوتابخانەیەک لە هورمزگان 40 قوتابى کوژران

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هێرشى بەرفراوانی مووشەكی و درۆنیمان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێكردووە

سەرەتا