2 کاتژمێر پێش ئێستا 326 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا.. چەكدارێك بە ئاڵای ئێرانەوە 3 كەسی كوشت و14ى دیکەشى برینداركرد

پەیام

لە ویلایەتی تەكساسی ئەمریكا، چەكدارێك كە ئاڵای ئێرانی پۆشی بوو هێرشی كردە سەر ناوچەیەكی قەرەباڵغ و لە ئەنجامدا سێ كەسی كوشت و 14 كەسیشی بریندار كرد.

پۆلیسی شاری ئۆستن ڕایگەیاند، هێرشبەرەكە پیاوێكی تەمەن 53 ساڵە و نیشتەجێی هەمان ویلایەتە، بە ئۆتۆمبێلێكەوە چەند جارێك بە دەوری گەڕەكێكی قەرەباڵغی سووراوەتەوە و دواتر دەستڕێژی گوللەی لە خەڵك كردووە، لە ئەنجامیشدا هێرشەكە بووەتە هۆی كوژرانی سێ كەس و برینداربوونی 14 كەسی دیكە، كە بریندارەكان لە ژێر چاودێریی پزیشكیدان.

بەپێی زانیارییەكانی كەناڵی "فۆكس نیوز" كە لە زاری سەرچاوە ئەمنییە فیدراڵییەكانەوە گواستوویەتییەوە، تۆمەتبارەكە ڕەگەزمانەی ئەمریكی هەیە و بەڕەگەز سەنیگالیە، كە لە كاتی هێرشەكەدا پۆشاكێكی لەبەردا بووە كە ئاڵای ئێرانی لەسەر بووە و نووسراوی "الله"ی پێوە بووە، ئەمەش وای كردووە لێكۆڵینەوەكان ڕەهەندێكی ئایدیۆلۆژی وەربگرن.

تا ئێستا هۆكار و پاڵنەرە ڕاستەقینەكانی پشت ئەم هێرشە بە ڕوونی ئاشكرا نەكراوە، بەڵام دەزگا ئەمنییەكان هۆكارەكەیان وەك كاردانەوەیەك بەرانبەر بە هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران گێڕاوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا.. چەكدارێك بە ئاڵای ئێرانەوە 3 كەسی كوشت و14ى دیکەشى برینداركرد

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران بە فەرمی كوژرانی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ڕاگەیاند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عومرەکارانى هەرێم بەرێگەی وشکانی دەگەڕێندرێنەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەنگی بەرزی مووشەكەكان هاوسەنگیی بازاڕە داراییەكانی هەژاند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    "وڵاتانی كەنداو لە مووشەكەكانی ئێران پارێزراو نەبن، هەرێم چۆن پارێزراو دەبێت"

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستایەكی زانكۆ: هێرشەکان بۆ ئەوەیە ئێران وەک دەوڵەتێكی خاوەن هەژموون نەمێنێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هێرشەکەى سەر ئێران ناوچەكەی خستووەتە دۆخێكی نادیارەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران.. ژمارەى کوژراوانى قوتابخانەکەى پارێزگای هورموزگان بۆ 70 قوتابى بەرزبووەوە

سەرەتا