01/03/2026 448 جار خوێنراوەتەوە

ئێران بە فەرمی كوژرانی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ڕاگەیاند

پەیام

حكومەتی ئێران بەفەرمی كوژرانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای وڵاتەكەی لە هێرشێكی ئەمریكا و ئیسرائیلدا ڕاگەیاند و 40 ڕۆژ ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند.

میدیا فەرمییەكانی ئێران، لە نێویاندا دەستەی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی فەرمی هەواڵی كوژرانی عەلی خامنەییان پشتڕاستكردەوە، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەش بە بۆنەوە 40 ڕۆژ ماتەمینی گشتییان ڕاگەیاند.

لە لای خۆیەوە، حكومەتی ئێران بەفەرمی ئەمریكا و ئیسرائیلی بە بەرپرسیاری ئەو هێرشە دانا و جەختی لەوە كردەوە كە "ئەم تاوانە گەورەیە بێ سزا تێناپەڕێت و لاپەڕەیەكی نوێ لە مێژووی جیهانی ئیسلامیدا دەكاتەوە".

هاوكات، ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە كرد كە خامنەیی لە مانگی ڕەمەزاندا گەیشتووەتە ئاواتی شەهیدبوون.

ئەنجومەنەكە هۆشداری توندی دا و ڕایگەیاند كە كوژرانی ڕێبەری باڵا نەك هەر ورەیان دانابەزێنێت، بەڵكو دەبێتە خاڵی وەرچەرخان و دەستپێكی ڕاپەڕینێكی گەورە لە ڕێڕەوی ڕووبەڕووبوونەوەی ستەمكارانی جیهاندا، و ئیرادە و خۆڕاگریی گەلی ئێران و ئوممەتی ئیسلامی زیاتر دەكات.

لەگەڵ كوژرانی خامنەیی، تەلەفزیۆنی ئێران كوژرانی هەریەكە لیوا عەبدولڕەحیم موسەوی سەرۆكی دەستەی ئەركانی هێزە چەكدارەكانی ئێران، عەمید عەزیز نەسیر زادە وەزیری بەرگری ئێران و لیوا محەمەد پاكپور فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ڕاگەیاند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەولێر.. دانیشتووانی گوندی شاوێس لە قەرەبووی گۆڕینی ڕەگەزی زەوییەكانیان ناڕازیین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ژمارەیەك لە پیشەوەرانى كەركووك دژی بڕیاری چۆڵكردنی شوێنەكانیان گردبوونەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ پرسى ئاسایشى کۆمپانیا و کێڵگە نەوتییەکان، شاندێکى سەربازیی عێراق لە هەرێمە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پاساوەكەی حکومەت بۆ گرانبوونی سوتەمەنی، هاووڵاتییانى هێنایە قسە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی داوا دەكات بەخشینى گورچیلە بە یاسا ڕێكبخرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دانیشتووانی گەڕەكی دەروازەی كەركووك لەبەر نەبوونی ئاوى خواردنەوە گرد بوونەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زیاترلە 150 هەزار تەن گەنم لە جووتیارانى پارێزگاى سلێمانى وەردەگیرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووداوێكی هاتوچۆ لە ناوچەی باڵەكایەتی گیانلەدەستدان و برینداربوونی لێ كەوتەوە

سەرەتا