1 کاتژمێر پێش ئێستا
55 جار خوێنراوەتەوە
عەلی لاریجانی: ئەنجومەنێ فەرماندەیی بە پێی دەستوور پێك دەهێرێت
پەیام
ئەمینداری ئەنجومەنی
ئاسایشی نەتەوەیی ئێران پێكهێنانی "ئەنجومەنی كاتیی سەركردایەتی" لە ئێران
ڕادەگەیەنێت و هۆشداری دەداتە ئەمریكا و ئیسرائیل كە هێرشەكانی داهاتوویان زۆر
توندتر دەبن.
عەلی لاریجانی، ئەمینداری
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند، بەمزووانە بەپێی دەستوور "ئەنجومەنێكی
كاتیی سەركردایەتی" بۆ بەڕێوەبردنی وڵات پێكدەهێنرێت.
لاریجانی ئاماژەی جەختی
لەوە كردەوە كە وەك چۆن دڵیان بۆ ڕێبەر سووتا، دڵی ئەمریكا و ئیسرائیلیش دەسووتێنین"،
هاوكات دۆناڵد ترەمپی تۆمەتبار كرد بەوەی كەوتووەتە تەڵەی قەوارەی زایۆنیەوەیە كە
چاو لە دابەشكردن و تاڵانكردنی سامانی ئێرانە.
لاریجانی دڵنیاییدا كە
هێزە چەكدارەكانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان و وەڵامی داهاتوویان زۆر لەوەی پێشوو
توندتر و بەئازارتر دەبێت بۆ ئەمریكییەكان، ئاشكراشیكرك كە پێشتر لە ڕێگەی باڵیۆزخانەی
سویسراوە هۆشدارییان داوەتە واشنتن كە ئەگەر هێرش بكەنە سەر ئێران، ئەوا سەرجەم ئەو
بنكە ئەمریكییانەی لە ناوچەكەدا خزمەت بە واشنتن دەكەن، دەكرێنە ئامانج.
لە كۆتاییشدا ڕوونی
كردەوە كە تاران هیچ مەرامێكی نییە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ و ئامانجیان
تەنها پاراستنی سەروەریی وڵاتەكەیانە.
لەم چوارچێوەیەدا، وتەبێژی
ئەنجومەنی پارێزەرانی دەستوور ڕوونی كردەوە كە بەپێی دەستووری وڵات، ئەنجومەنی شارەزایانی
ڕێبەری (مەجلیسی خوبرەگان) ئەركی هەڵبژاردنی ڕێبەری نوێ دەگرێتە ئەستۆ، و تا ئەو
كاتەش ئەنجومەنە كاتییەكە سەرجەم ئەرك و دەسەڵاتەكانی ڕێبەری باڵا بەڕێوەدەبات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە