پێش 1 هەفتە 373 جار خوێنراوەتەوە

ئیسپانیا داوای كردووه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا بنكه‌كانی چۆڵ بكه‌ن


لە گورزێکی دیپلۆماسی و سەربازیی کتوپڕدا بۆ ئیدارەی ترەمپ، حکومەتی ئیسپانیا بە فەرمی ڕەتیکردەوە خاک و ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنرێت و داوای لە فڕۆکە ئەمریکییەکان کرد بنکەکانیان چۆڵ بکەن.
سەرچاوەکان ئاشکرایان کرد، مەدرید مۆڵەتی بە مانەوەی ١٥ فڕۆکەی جەنگی و لۆجیستیی ئەمریکا نەداوە لە هەردوو بنکەی ئاسمانیی "ڕۆتا" و "مۆرۆن"، بۆیە فڕۆکەکان ناچار بوون بەرەو شوێنێکی نادیار (کە پێدەچێت ئیتاڵیا یان کەنداو بێت) بەڕێ بکەون.
حکومەتی ئیسپانیا پەیامێکی ڕوونی داوەتە واشنتۆن کە ئەوان "بەشێک نابن لەم جەنگە" و ڕێگە نادەن وڵاتەکەیان بکرێتە سەکۆیەک بۆ هەڵگیرسانی ئاگر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەم بڕیارە بە گورزێکی گەورە بۆ پلانی لۆجیستیی پنتاگۆن دادەنرێت، چونکە بنکەکانی ئیسپانیا وێستگەی سەرەکیی سووتەمەنی و گواستنەوەن بۆ هێزەکانی ئەمریکا بەرەو ناوچەکە.
میدیاکانی ئەمریکا ئەم هەنگاوەی ئیسپانیا بە "ناپاکی" لە هاوپەیمانێتیی ناتۆ وەسف دەکەن، بەڵام مەدرید جەخت لەوە دەکاتەوە کە پابەندە بە "چارەسەری دیپلۆماسی" و دژی فراوانبوونی بازنەی ململانێکانە.
چاودێران پێیان وایە ئەمە یەکەمین درزە لە هاوپەیمانێتیی ڕۆژئاوا دژی تاران، کە ڕەنگە هانی وڵاتانی دیکەی ئەورووپاش بدات هەمان هەڵوێست وەربگرن و بەشداری لە هێرشەکەدا ڕەت بکەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 26 خولەک پێش ئێستا

    ڕاپۆرتە هەواڵگیرییەکانی ئەمریکا: دەسەڵاتی ئێران سەقامگیرە و مەترسی ڕووخانی لەسەر نییە

  • 34 خولەک پێش ئێستا

    لایەنێکى جەنگەکە ئامارى فەرمی بریندارەکانى ڕاگەیاند

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتن پڕۆسەی گواستنەوەی هەزاران هاووڵاتی خۆی لە ناوچەکە ڕادەگەیەنێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ٢٠ سەرنشینی کەشتییەکی تایلەندی لە کەناراوەکانی عومان ڕزگارکران

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران: بانکەکانمان بە ئامانج گیراون و بانکەکان بە ئامانج دەگرین

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران ده‌ مینی بۆ داخستنی گه‌رووی هورمز چاندووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    راوێژکارێکى حکومەتى ئێران دەنگۆی برینداربوونی موجتەبا خامنەیی ڕەتدەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تاران هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توند ده‌كات و داوای هاوكاری له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ ده‌كات

سەرەتا