03/03/2026 372 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: گه‌شت بۆ عێراق و وڵاتانی كه‌نداو مه‌كه‌ن


واشنتۆن زەنگی مەترسی لێ دەدات: هاووڵاتییانمان دەبێت دەستبەجێ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبهێڵن
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی بەپەلە و "زۆر مەترسیدار"دا، داوای لە سەرجەم هاووڵاتییانی کرد دەستبەجێ زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبهێڵن، پێش ئەوەی دەرگاکانی دەرچوون دابخرێن.
بەیاننامەکە هۆشداریی "پلە چوار"ی (بەرزترین ئاست) بۆ گەشتکردن بۆ عێراق، وڵاتانی کەنداو و ناوچەکانی نزیک لە ئێران دەرکردووە و دەڵێت: "کاتی ئەوە نییە بیر بکەنەوە، بڕۆنە دەرەوە."
واشنتۆن ڕوونی کردووەتەوە، زانیاریی هەواڵگریی ورد لەبەردەستدایە کە گرووپە چەکدارەکان و ئێران پلانیان داناوە هاووڵاتییان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بکەنە ئامانج یان بیانڕفێنن وەک کارتی فشار.
باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بە ڕوونی بە هاووڵاتییانیان وتووە: "پشت بە حکومەت مەبەستن بۆ گواستنەوەتان ئەگەر دۆخەکە تەقییەوە، چونکە توانای فڕۆکەوانیی مەدەنی نامێنێت."
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە گرژییەکان گەیشتوونەتە لوتکە و هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە لە چەند کاتژمێر یان ڕۆژی داهاتوودا هێرشی بەرفراوان دەست پێ دەکات.
کۆمپانیا نەوتییەکان و ڕێکخراوە بیانییەکانیش دەستیان بە کشاندنەوەی کارمەندەکانیان کردووە، کە ئەمەش دۆخێکی دەروونیی سەختی لە ناوچەکەدا دروست کردووە و بازاڕەکانیش تووشی شۆک بوون.
چاودێران دەڵێن، ئەم ئاگادارکردنەوەیە جیاوازە لەوانەی پێشوو؛ ئەمە مانای وایە "کاتژمێری سفر" بۆ جەنگ دیاری کراوە و واشنتۆن نامایەوێت هاووڵاتییانی ببنە سووتەمەنیی شەڕەکە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەبوزەبی: تائێستا 15 كەشتیمان كراونەتە ئامانج و قوربانیشیان لێكەوتووەتەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان، سعوودیە و توركیا و پاكستان ڕێككەوتننامەیەکیان واژوو كرد

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى شکستهێنان لە هێرشەکانى سەر ئێران، سەرۆكی مۆساد دوو بەرپرسی لە كار لادا

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاتووچۆی تانكەرە نەوتەكان لە گەرووی هورمز کەمیکرد و لە بابولمەندەب زیادیكرد

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای دەستگیركردنی دەیان فەڵەستینی، سوپای ئیسرائیل لە كەمپی قەلەندیا كشایەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    حوسییەكان هێرشیان كردە سەر یەمەن و سعوودیە و دەیان كەس كوژران

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعوودیە و توركیا و پاكستان ڕێككەوتنامەیەكی سەربازیی واژۆ دەكەن

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعوودیە هۆشداری لە هێرشی گرووپە چەكدارەكانی عێراقیش دەدات

سەرەتا