1 کاتژمێر پێش ئێستا 471 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: لەو هێرشانەى کراوەتە سەر وڵاتەکەمان 555 كەس گیانیانلەدەستداوە

پەیام 

لە شاری سنە دوو كەس لە بۆردوماندا بوونە قوربانی، مانگی سووری ئێرانیش دەڵێت: تا ئێستا 555 كەس لە هێرشەكانی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنیدا كوژراون.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی تەسنییم، مەجید فەرشی، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبردنی كارەساتەكانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات،  ڕایگەیاند: "لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لەو هێرشانەی كراونەتە سەر چەند خاڵێكی جیاواز لە قەزاكانی تەورێز، سەراب، مەراغە و شەبێستەر 27 كەسی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.

لە لایەكی دیكەوە، ئەمڕۆ لە شەش خاڵەوە بۆردومانی شاری سنە، ناوەندی پارێزگای كوردستان كرا، بە هۆیەوە دوو كەس بوونە قوربانی.

هەروەها مانگی سووری ئێرانی بڵاویكردەوە: لە هێرشەكانی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنیدا، هێرش كراوەتە سەر  131 ناوچەی نیشتەجێبوون، بەو هۆیەشەوە 555 كەس گیانیان لەدەستداوە".

هیچ زانیارییەك لە ڕاگەیاندراوەكەدا سەبارەت بە ژمارەی بریندارەكان بڵاونەكراوەتەوە. بەڵام سەرچاوە خۆجێییەكان باسیان لەوە كردووە، هەزاران كەس بریندار بوون.

جێی باسە قەوارەی زایۆنی و ئەمریكا ڕۆژی 28ی شوبات، لە كاتی دانوستانەكاندا هێرشیان كردە سەر ئێران و ڕێبەری وڵاتەكە، بەو هۆیەشەوە عەلی خامنەیی و چەندین بەرپرسی باڵایان كوشت.

ئێرانیش بە هێرشكردنە سەر قەوارەی زایۆنی و بنكەكانی ئەمریكا لە قەتەر، ئیمارات و بەحرێن وەڵامی هێرشەكانی دایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: لەو هێرشانەى کراوەتە سەر وڵاتەکەمان 555 كەس گیانیانلەدەستداوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای كوەیت: ژمارەیەك فڕۆكەی جەنگیی ئەمریكا لە وڵاتەکەمان كەوتوونەتە خوارەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەزاران گەشتی ئاسمانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵوەشێنراونەتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: سێ کەشتی نەوتگوێزەرەوەمان پێکاوە و كەشتیی فڕۆكەهەڵگری ئەمریکاشمان پاشەكشە پێكردووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: لەمەودوا ڕێگە نادەین زەنگی ئاگاداركردنەوەی مووشەكی لە ئیسرائیل بكوژێتەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرغروسی: ئیسرائیل لەدواى ئێران دەست بە پارچە پارچەکردنی وڵاتانى ناوچەکە دەکات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ بۆ ئێرانییەکان: ئازا و بوێر بن، وڵاتەكەتان وەربگرنەوە ئەمریكا لەگەڵتاندایە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك گه‌یشتنه‌ ئامانجه‌كانیان

سەرەتا