2 کاتژمێر پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
خوێندنی باڵا: لهمساڵهوه نمرهی وانهی كوردی و عهرهبی بۆ ئامادهیی ههژمار دهكرێت
پهیام
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لە ئەمساڵەوە وانەى کوردى و عەرەبى بۆ دەرچووانى ئامادەیى ئەژمار دەکرێت.
وەزارەتى خوێندنی باڵا ڕایگەیاندووە، نووسراوێکی فەرمییان بۆ وەزارەتى پەروەردە ناردووە و تیایدا هاتووە: بڕیارى ئارەزومەندانەى ئەژمارکردنى نمرەى وانەکانى کوردى و عەرەبى هەڵوەشاوەتەوەو نمرەى ئەم دوو وانەیە هاوشێوەى وانەکانى تر ئەژمار دەکرێن بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانەى لە ساڵى خوێندنى (٢٠٢٥-٢٠٢٦) و ساڵانى دواتر لە پۆلى دوانزەى ئامادەیین) واتە لە ئەمساڵەوە نمرەى خوێندکاران و قوتابیانى پۆلى دوانزە لەسەر بنەماى هەر حەوت وانەکە دەبێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیگەیاندووە: ئەو خوێندکار و قوتابیانەى بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٦-٢٠٢٧) و ساڵانى دواتر داواکارى پێشکەش دەکەن بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆکانى هەرێم. وانەى کوردی و عەرەبییان هاوشێوەى وانەکانى دیکە بۆ هەژمار دەکرێت.
وەزارەتى خوێندنی باڵا داواشی کردووە، وەزارەتى پەروەردە سەرجەم قوتابخانە وخوێندنگاکان لەو بڕیارە ئاگادار بکاتەوە.
چەند ساڵێکە وانەى کوردی و عەرەبی بۆ بەشێک لە بەش و کۆلێژەکانى زانکۆ و پەیمانگاکان بە شێوەى ئارەزوومەندانە هەژمار دەکرێت. ئەمەش واى کردبوو بەشێک لە قوتابیان بە گرنگیەوە لەو دوو وانەیە نەڕوانن و وەکو پێویست هەوڵى بۆ نەدەن. پێشبینیش دەکرێت بڕیارەکەى وەزارەتى خوێندنی باڵاى ناڕەزایى بەشێک لە قوتابیانی ١٢ى ئامادەیى لێ بکەوێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە