2 کاتژمێر پێش ئێستا
101 جار خوێنراوەتەوە
بەرپرسانی ھەواڵگری لە ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە
پەیام
بە فەرمانی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەرپرسانی ھەواڵگریی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەشتی نەینەوا لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، محەمەد شیاع سوودانی فەرمانێکی دەرکردووە، کە بەپێی فەرمانەکە، بەرپرسانی ھەواڵگریی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەشتی نەینەوا لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە ھۆکاری دوورخستنەوەی ئەو بەرپرسانەی ھەواڵگریی لە فەرماندیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەشتی نەینەوا نەکراوە، بەڵام بەشێک لە میدیا عێراقییەکان ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە کە بەهۆى هێرشە درۆنییەکان بۆسەر هەرێمى کوردستان لە موسڵەوە سودانی بڕیارەکەى دەرکردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە