1 کاتژمێر پێش ئێستا 155 جار خوێنراوەتەوە

دواى هێرشەکان، عێراق داوا لە هاوڵاتییانى دەکات پابەندی ڕێنماییەكانی سەلامەتی بن

پەیام

عێراقیش پریشكی شەڕەکەی ئێرانى بەرکەوت و وەزارەتى دەرەوەش داوا لە هاوڵاتییانى عێراق دەکات بەوپەڕی وریایی و بەئاگابوون ڕەفتار بكەن و پابەندی ڕێنماییەكانی سەلامەتی بن.

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لە عێراق بڵاویكردەوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ ناوچەی جەرف سەخەر لە پارێزگای بابل ڕووبەڕووی چەندین هێرشی ئاسمانی بووەتەوە و بەهۆیەوە 2 كەس كوژران و 3ی تر برینداربوون.

لای خۆیەوە دەستەی حەشدی شەعبی ئاشكرایكرد لایەنە پەیوەندیدارەكان دەستیان كرد بە گرتنەبەری ڕێكاری پێویست بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشە ئاسمانیەكانی جەرف سەخەر و هەڵسەنگاندنی زیانەكان.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا هەڵوێستی وڵاتەكەی لەبەرامبەر هێرش و جەنگی ئەمجارەی ناوچەكە ڕاگەیاند و بڵاوی كردەوە بە نیگەرانیەوە لە پێشهاتە ئەمنیەكانی هەندێك ناوچە دەڕوانن.

 وەزارەتی دەرەوە دەڵێت داوا لە عێراقییەكان لەناوچە بارگرژەكان دەكات بەوپەڕی وریایی و بەئاگابوون ڕەفتار بكەن و پابەندی ڕێنماییەكانی سەلامەتی بن و سەرجەم دەستە و نێردە دیپلۆماتیەكان پاڵپشتی پێویست پێشكەشی هاووڵاتیانی عێراق دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواى هێرشەکان، عێراق داوا لە هاوڵاتییانى دەکات پابەندی ڕێنماییەكانی سەلامەتی بن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    كایەی ئاسمانی عێراق و هەرێم بەهۆی هێرشەكانی سەر ئێرانەوە بە تەواوەتی داخرا

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى نەکشانەى مالیکى، ئەمریكا بیر لە سەپاندنى سزا بەسەر عێراقدا دەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر سنوورە ئاوییەكانی، عێراق ناڕەزایی گەیاندە سێ وڵاتی عەرەبی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گرووپێكی چەكدار هۆشداریی جەنگێكی پڕووكێنەر دەدات و هەرێمیش ئاگاداردەكاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هۆشداریی لەبارەى دواكەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمارەوە دەدرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی گواستنەوەی عێراق هۆکاری داخرانی فڕۆکەخانەی بەغدا ڕوون دەکاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    په‌ڕله‌مان له‌سه‌ر پرسی سنووره‌ ئاوییه‌كانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه‌

سەرەتا