2 کاتژمێر پێش ئێستا 114 جار خوێنراوەتەوە

كایەی ئاسمانی عێراق و هەرێم بەهۆی هێرشەكانی سەر ئێرانەوە بە تەواوەتی داخرا

پەیام 

بەهۆی هێرشە ئاسمانییەكانی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ئێران، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق داخستنی تەواوەتی كایەی ئاسمانی وڵاتی بە هەرێمی كوردستانیشەوە ڕاگرت.

مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو هێرشە ئاسمانییانەی كە لەلایەن قەوارەی زایۆنییەوە كرایە سەر تارانی پایتەخت و چەند شارێكی دیكەی ئێران، كایەی ئاسمانی عێراق بە ڕووی هەموو جۆرە گەشتێكدا داخراوە. 

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، كە پێش بڕیاری داخستنەكە و بۆ پاراستنی سەلامەتی گەشتیاران، ئاسمانی عێراق لە هەموو جوڵەیەكی فڕۆكەوانی چۆڵ كراوە.

لەلایەكی دیكەیشەوە، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بڵاوی گەشتە ئاسمانییەكانیان بەهۆی هێرشەكانی ئەمڕۆی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ئێران ڕاگیراون. ئاماژەی بەوەش كرد، كە ئێستا ئاسمانی هەموو عێراق داخراوە و هیچ گەشتێكی ئاسمانی ئەنجام نادرێت.

ئەم بڕیارانە دوای ئەوە دێن كە قەوارەی زایۆنی لە چەند لایەكەوە بە مووشەك هێرشی كردە سەر تاران، ئەمەش وای كرد وڵاتانی دراوسێ ڕێكاری توندی ئەمنی بگرنەبەر و گەشتە ئاسمانییەكانیان بۆ كاتێكی نادیار ڕابگرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كایەی ئاسمانی عێراق و هەرێم بەهۆی هێرشەكانی سەر ئێرانەوە بە تەواوەتی داخرا

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى نەکشانەى مالیکى، ئەمریكا بیر لە سەپاندنى سزا بەسەر عێراقدا دەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر سنوورە ئاوییەكانی، عێراق ناڕەزایی گەیاندە سێ وڵاتی عەرەبی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گرووپێكی چەكدار هۆشداریی جەنگێكی پڕووكێنەر دەدات و هەرێمیش ئاگاداردەكاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هۆشداریی لەبارەى دواكەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمارەوە دەدرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی گواستنەوەی عێراق هۆکاری داخرانی فڕۆکەخانەی بەغدا ڕوون دەکاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    په‌ڕله‌مان له‌سه‌ر پرسی سنووره‌ ئاوییه‌كانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هێشتا لایه‌نه‌ شیعییه‌كان بڕیاری لابردنی نووری مالیكی ـیان نه‌داوه‌

سەرەتا