2 کاتژمێر پێش ئێستا 136 جار خوێنراوەتەوە

عێراق: هێرشی ناڕەوای سەر ئێران سەركۆنە دەكەین

پەیام

فەرماندەی گشتی فەرماندەیی ئۆپڕاسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق هۆشداری لە دەرئەنجامەكانی دەستدرێژی و پەلامار بۆ سەر وڵاتەكەی دەدات.

ئەمڕۆ شەممە، لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپڕاسیۆنە هاوبەشەكان، محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق سەرپەرشتی كۆبوونەوەی سەركردە سەربازی و ئەمنییەكانی كرد. 

بەپێی ڕاگەیەنراوی كۆتایی، لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر پێویستی وەستاندنی دەستبەجێی هێرش و ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەكان و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ كرایەوە.

لە بەشێكی ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە "لە كۆبوونەوەكەدا هەڵوێستی عێراق بە ڕەتكردنەوەی لۆژیكی شەڕ و دەستدرێژی بە هەموو شێوەكانییەوە دووپات كرایەوە" و هێرشی ناڕەوای سەر سەروەری و دامەزراوە دەستوورییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران سەركۆنە كرد.

لە درێژەی بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە "لە كۆبوونەوەكەدا ئیدانەی هێرشی ناڕەوا بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران و هەموو ئەو هێرشانەی كردە ئامانجی گەل و سەروەری و دامەزراوە دەستوورییەكانی ئێران كرا".

لە كۆبوونەوەكەدا هۆشداریی لە هەر پێشێلكارییەكی سەروەری و ئاسمان و خاكی عێراق، یان بەكارهێنانیان وەك ڕێڕەو، یان خاڵی دەستپێكردنی هێرش بۆ سەر ئێران دا و بەكارهێنانی خاكی عێراق، یان ئاوەكانی بۆ ڕاكێشانی عێراق بۆ نێو ململانێكان ڕەت كردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: هێرشی ناڕەوای سەر ئێران سەركۆنە دەكەین

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواى هێرشەکان، عێراق داوا لە هاوڵاتییانى دەکات پابەندی ڕێنماییەكانی سەلامەتی بن

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    كایەی ئاسمانی عێراق و هەرێم بەهۆی هێرشەكانی سەر ئێرانەوە بە تەواوەتی داخرا

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى نەکشانەى مالیکى، ئەمریكا بیر لە سەپاندنى سزا بەسەر عێراقدا دەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر سنوورە ئاوییەكانی، عێراق ناڕەزایی گەیاندە سێ وڵاتی عەرەبی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گرووپێكی چەكدار هۆشداریی جەنگێكی پڕووكێنەر دەدات و هەرێمیش ئاگاداردەكاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هۆشداریی لەبارەى دواكەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمارەوە دەدرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی گواستنەوەی عێراق هۆکاری داخرانی فڕۆکەخانەی بەغدا ڕوون دەکاتەوە

سەرەتا