2 کاتژمێر پێش ئێستا
18 جار خوێنراوەتەوە
ئیمارات گەشتى عێراق و دوو وڵاتى دیکە لە هاووڵاتیانى قەدەغە دەکات
پەیام:
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە ڕاگەیاندراوێکدا سەردانی هاووڵاتیانی خۆی بۆ ئێران، عێراق و لوبنان قەدەغە کرد و ئەو بڕیارەشی بۆ دۆخی ناوچەکە گەڕاندووەتەوە.
ئیمارات جەختی لەوەش کردووەتەوە کە پاراستنی گیانی هاووڵاتییەکانیان بۆیان پێشینەی ئەرکەکانیانە و بۆیە داوایان لێ کردوون کە بە گرنگییەوە بڕواننە ئەو ڕاگەیاندراوانە.
هەروەها داوا لە هاووڵاتیانی ئیماراتیش کراوە کە لە وڵاتانەدان، پەیوەندی بە ناوەندە دیپلۆماسییەکان و نوێنەرایەتییەکانی ئیماراتەوە بگرن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە