2 کاتژمێر پێش ئێستا
234 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریکا.. پاش 50 ساڵ زیندانی پیاوێكی 70 ساڵان لە سێدارە دەدرێت
پەیام
دەسەڵاتدارانی ویلایەتی
فلۆریدا سزای لەسێدارەدانی بەسەر جەیمس هیچكۆكی 70 ساڵاندا جێبەجێ كرد، كە یەكێك
بوو لە كۆنترین بەندكراوەكانی ناو لیستی لەسێدارەدان و نزیكەی 50 ساڵ چاوەڕوانی جێبەجێكردنی
حوكمەكەی بوو.
دەسەڵاتدارانی زیندانەكان
لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی خۆیانەوە ڕایانگەیاند كە لەسێدارەدانەكە لە زیندانی ویلایەتی
فلۆریدا لە شاری رایفۆرد كاتژمێر 10:12 خولەكی شەو جێبەجێ كراوە.
وردەكارییەكانی
كەیسەكە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1976 و دواتر هیچكۆك لە ساڵی 1977 بە تۆمەتی كوشتنی كچێكی
برازای كە تەمەنی 13 ساڵان بوو، سزا درا، بەڵام سەرەڕای نیو سەدە دادگاییكردن، پیاوەكە
جەختی لە بێتاوانی خۆی دەكردەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە