2 کاتژمێر پێش ئێستا
24 جار خوێنراوەتەوە
هاتووچۆى سلێمانى قەدەغەى هاتووچۆى بارهەڵگرەکانى لە ڕۆژانى هەینیدا جێبەجێ کرد
پەیام
پاش بڵاوکردنەوەى ئاگادارى پێشوەختە، ئەمڕۆ هەینى 1/5/2026 بەڕێوەبەرایەتى
هاتووچۆى سلێمانى، بڕیارى قەدەغەى هاتووچۆى بارهەڵگرەکانى بۆ ڕۆژى هەینى جێبەجێ کرد.
هاتووچۆى سلێمانى ڕایگەیاندووە:
جێبەجێکردنی فەرمانی قەدەغەی هاتووچۆی بارهەڵگرەکان لە رۆژانی هەینی لەکاتژمێر ۷ ی بەیانی تا ۱۲ ی شەو دەستی پێکردوو ڕێگە بە هیچ
بارهەڵگرێک نادرێت لەو کاتەدا سەردانی سەیرانگاکان بکەن.
بە گوێرەى ڕاگەیەنراوەکەى هاتووچۆى سلێمانى: ئەم ئەرکە بە سەرجەم
بازگەکان و مەفرەزەکانی هاتووچۆی دەرەوەی شار سپێردراوە و ماندوو نەناسانە
کارەکانیان ئەنجام دەدەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە