18/03/2026 314 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمان حکومەتى فیدڕاڵى پابەندکرد کە وەک پارێزگاکانى عێراق موچەى هەرێم بنێرێت

پەیام
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری ستراتیژیی بۆ چەسپاندنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێم و دۆزینەوەی دەروازەی نوێی هەناردەکردنی نەوت پەسەند کرد. 

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زنجیرەیەک بڕیاری چارەنووسسازی پەسەند کرد، کە دیارترینیان پابەندکردنی حکومەتی فیدراڵییە بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی پارێزگاکانی تری وڵات. 
پەرلەمانی عێراق داوای لە حکومەتی فیدڕاڵ کردووە بەپەلە دەروازەی نوێ بۆ فرۆشتنی نەوتی خاو بدۆزێتەوە و هێڵی بۆریی کەرکووک بۆ جەیهان لە ڕێگەی زوومار و فیشخاپوورەوە نۆژەن بکاتەوە، تاوەکو ڕێگری لە هەر داڕمانێکی ئابووری بکرێت کە کار بکاتە سەر قوت و بژێویی خەڵک. 

هاوکات لە لایەنی کارگێڕی و ئەمنییەوە، بڕیاردراوە سیستەمی ئەسیکۆدای گومرگی لە سەرجەم پارێزگاکان، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، جێبەجێ بکرێت. 
پەرلەمانی عێراق جەختی کردووەتەوە کە دەبێت حکومەتی فیدڕال دەسەڵاتی تەواوی بەسەر سەرچاوەکانی بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابەشکردنی نەوتدا هەبێت و بۆ ڕێگری لە قەیرانی سووتەمەنی، سووتەمەنی بۆ کارگەکانی کەرتی گشتی و تایبەت دابین بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا پێناسى گومرگیی نوێی بەسەر 60 هاوبەشی بازرگانیی وڵاتەكەیدا سەپاند

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 856 هەزار دینارە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە نزیکەى 100 دۆلارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانی ئەمریکا بودجەیەکی خەیاڵیی بۆ سوپا و شەڕی ئێران پەسەند کرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    قالیباف: یان هه‌موومان نه‌وت بفرۆشین؛ یان كه‌س نه‌وت نافرۆشێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی مووچە ڕاده‌ستی حکومەتی فیدراڵ کرا

سەرەتا