1 کاتژمێر پێش ئێستا
128 جار خوێنراوەتەوە
یەكشەممە مووچەی مانگی شەشى فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت
پەیام
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڕیاری دا لە ڕۆژی یەكشەممە، 26ی تەمووزی 2026، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی چەند توێژێكی جیاواز لە فەرمانبەران و مامۆستایان بكات و دەشڵێت ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ڕێكخستنی شایستە داراییەكانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمی وەزارەتەكە، بڕیارەكە مامۆستایانی گرێبەست لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەگرێتەوە. بڕیارە لەو ڕێكەوتەوە شایستە داراییەكانی مانگی حوزەیرانیان بۆ خەرج بكرێت و ڕێكارە بانكییەكان بۆ ئەو مەبەستە تەواو كراون.
هاوكات، پرۆسەی دابەشكردنی مووچە، ئەو فەرمانبەرانەش دەگرێتەوە كە لە دوای 1ی تەممووزی 2024 بە شێوەی گرێبەست یان هەمیشەیی لە دامەزراوەكانی حكومەت دامەزراون.
شایستەی دارایی ئەم فەرمانبەرانە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دابین دەكرێت، كە هاوكات لەگەڵ مووچەی مامۆستایانی گرێبەستدا دەست بە دابەشكردنی دەكرێت و سەرجەم میلاكەكان دەگرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە