1 کاتژمێر پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
قالیباف: یان ههموومان نهوت بفرۆشین؛ یان كهس نهوت نافرۆشێت
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران محەمەدباقر قالیباف ڕایگەیاند، لە ناوچەیەکدا کە ئێران هیچ نەوتێک نەتوانێ بفرۆشێت، ئەوە کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە یان هەموو لە ئاسایشدا دەبن و یان ئاسایشی هیچ کەسێک پارێزراو نابێت.
قالیباف لە هەژماری پلاتفۆڕمی کۆمەڵایەتی X کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە، لەبارەی دۆخی گەرووی هورمز و فرۆشتنی نەوت پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی قالیباف'دا هاتووە: "هاوکێشەی ئەم جەنگە دیارە: یا هەموومان و یان هیچکاممان. لە ناوچەیەک کە ئێمە نەوت نەفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت. ئەگەر ئاسایشمان پارێزراو نەبێت، هیچ ژێرخانێک پارێزراو نابێت".
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕاشیگەیاندووە: "ئاسایشی گەرووەکەش لە نەبوونی هێزەکانی ئەمریکادایە. زۆر جاریش گووتوومانە، دۆخی گەروو (ی هورمز) ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی بەر لە جەنگ".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە