1 کاتژمێر پێش ئێستا 740 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانی ئەمریکا بودجەیەکی خەیاڵیی بۆ سوپا و شەڕی ئێران پەسەند کرد

 

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بودجەی ساڵی دوو هەزار و بیست و حەوتی سوپای بە بڕی ١.١٥ تریلیۆن دۆلار پەسەند کرد کە پشکی شێری بۆ شەڕی ئێران و هاوکاریی ئیسرائیل تەرخانکراوە. 
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە زۆرینەیەکی کەم و بە ٢١٦ دەنگی بەڵێ بەرانبەر ٢١٢ دەنگی نەخێر، پڕۆژەیاسای  "NDAO" ی بۆ ساڵی دارایی دوو هەزار و بیست و حەوت پەسەند کرد، کە تێیدا گەورەترین بودجە لە مێژووی سوپادا تەرخانکراوە و بڕەکەی ١.١٥ تریلیۆن دۆلارە. کۆمارییەکان جەختیان کردەوە کە ئەم بڕە پارە زەبەلاحە بۆ بەهێزکردنی توانای جەنگی، کڕینی کەرەستەی سەربازی و زیادکردنی ٧٪ی مووچەی سەربازان پێویستە، تاوەکو سوپا بتوانێت لە شەڕی دژی ئێران بەردەوام بێت کە تێچووەکەی تا ئێستا ٣٧.٥ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە. 
لەلایەکی تریشەوە، دیموکراتەکان ناڕەزایەتیی توندیان بەرانبەر بە تەرخانکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ پێنتاگۆن دەربڕی، لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپ و لایەنگرانی خەریکی کەمکردنەوەی خەرجیی پڕۆژە کۆمەڵایەتییەکانن. یەکێکی دیکە لەو خاڵانەی بووەتە جێی نیگەرانی، بەندی فراوانکردنی هاوکارییە تەکنەلۆژی و سەربازییەکانی نێوان واشنتۆن و ئیسرائیلە، کە دیموکراتەکان بەهۆی بەردەوامیی کوشتاری فەڵەستینییەکان لە غەززە داوای کەمکردنەوەی دەکەن. وەک باگراوەند، یاسای ڕێپێدانی بەرگریی نیشتمانی بۆ ماوەی ٦٥ ساڵە بەردەوام لە لایەن کۆنگرێسـەوە پەسەند دەکرێت و وەک گرنگترین یاسای دیاریکردنی ستراتیژیی سەربازیی وڵات هەژمار دەکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 52 خولەک پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 54 خولەک پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانی ئەمریکا بودجەیەکی خەیاڵیی بۆ سوپا و شەڕی ئێران پەسەند کرد

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    قالیباف: یان هه‌موومان نه‌وت بفرۆشین؛ یان كه‌س نه‌وت نافرۆشێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیستی مووچە ڕاده‌ستی حکومەتی فیدراڵ کرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی هه‌ر چوار جۆره‌كه‌ی به‌نزین دیاری كرا

سەرەتا