2 کاتژمێر پێش ئێستا
185 جار خوێنراوەتەوە
لیستی مووچە ڕادهستی حکومەتی فیدراڵ کرا
تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم، لیستی مووچەی مانگی تەمووزی مووچەخۆران و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حوزەیرانی ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاڵوگۆڕکردنی ڕاپۆرت و لیستە داراییەکان ئامانج لێی ڕێکخستنی شایستە داراییەکان و وردبینی پێکردنیانە لەلایەن فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی فیدراڵییەوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری دارایی، ناوی ٩٨١ فەرمانبەری گرێبەست کە تەمەنیان لە ٦٠ ساڵ تێپەڕیبوو، دووبارە داخڵی لیستی مووچە کراونەتەوە و خزمەتەکانیان تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە