2 کاتژمێر پێش ئێستا
34 جار خوێنراوەتەوە
"ڕووسیا سوودمهندی جهنگی سهر ئێرانه"
پهیام
ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند ئیسرائیل ئەمریکای ڕاکێشاوەتە ناو جەنگی ئێران و ڕووسیاش گەورەترین سوودمەندە لە جەنگەکە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند کە بڕیاری هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە چوارچێوەی ستراتیژییەکی ئیسرائیلدایە بۆ پەلکێشکردنی واشنتن بۆ ناو جەنگەکە و جەختی کردەوە کە ئەو ئامانجە ئێستا هاتووەتە دی.
هەروەها ڕووسیایشی بە "براوەی ڕاستەقینە" و گەورەترین سوودمەندی ئەم ئاڵۆزییە سەربازییانە ناوبرد.
گۆتێرێش هۆشدارییەکی توندی دا و ڕایگەیاند، هەر هێرشێک بۆ سەر ژێرخانی وزە لە لایەن هەر لایەنێکەوە بێت، دەکرێت وەک "تاوانی جەنگ" هەژمار بکرێت، بەتایبەت ئەگەر زیانی گەورە بە مەدەنییەکان بگەیەنێت.
وتیشی ئیسرائیل هەوڵی لەناوبردنی تەواوی توانای سەربازیی ئێران و گۆڕینی ڕژێم دەدات، لە کاتێکدا تاران دەیەوێت ماوەی جەنگەکە درێژبکاتەوە بۆ ئەوەی زۆرترین زیان بە نەیارەکانی بگەیەنێت.
لە کۆتاییدا جەختی کردەوە کە کلیل و چارەسەری کۆتاییهێنان بەم تەنگژەیە تەنیا لە دەستی ئەمریکادایە و دۆناڵد ترەمپ دەتوانێت لایەنەکان قایل بکات کە ئامانجەکان بەدیهاتوون. گۆتێرێش داوای وتوێژی دیپلۆماسی بەپەلەی کرد بۆ ڕێگریکردن لە کارەساتی مرۆیی و پەککەوتنی ئابووریی جیهانی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە