2 کاتژمێر پێش ئێستا
64 جار خوێنراوەتەوە
نهتهنیاهوو: به تهنیا كێڵگهی پارسی ئێرانمان به ئامانجگرتووه
پهیام
بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆک وەزیرانی قەوارەى زایۆنى ڕایگەیاند: وڵاتەکەی بە تەنیا هێرشی کردووەتە سەر کێڵگەی پارسی ئێران. ئاماژەی بەوە کرد، تواناکانی مووشەکی و ئەتۆمیی تاران لە ماوەی ٢٠ ڕۆژدا بەرەو داڕمان دەچن.
نەتەنیاهوو جەختیشی کردەوە، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان بە مەبەستی لەناوبردنی توانای بەرهەمهێنانی مووشەک و پیتاندنی یۆرانیۆم بەردەوامە.
قەوارەى زایۆنى لەم جەنگەدا سێ ئامانجی سەرەکی هەیە، کە لەناوبردنی مووشەکەکان، کۆتاییهێنان بە پڕۆژەی ئەتۆمی و ڕەخساندنی زەمینە بۆ گەلی ئێران تا ڕژێمەکەیان بڕووخێنن.
نەتەنیاهوو ئاشکراشی کرد، فەرمانی بە سوپا و مۆساد داوە بۆ بە ئامانجگرتنی بەرپرسانی تاران لە هەر شوێنێک بن، وتیشی ئیسرائیل لە ئاسمان، دەریا و ژێر زەوییەوە هێرش دەکاتە سەر سەرکردایەتییەکان و ژێرخانە پیشەسازییەکان.
لە کۆتاییدا، نەتەنیاهوو باسی لە تێکشکاندنی کەشتیگەلی ئێران لە دەریای قەزوین کرد و ڕایگەیاند: ئیسرائیل بووەتە زلهێزێکی هەرێمی. ئەو پێشی وایە ئێران هەزاران مووشەکی لەدەستداوە و جەنگەکە زۆر خێراتر لەوەی چاوەڕوان دەکرێت کۆتایی دێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە