2 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
نرخى نەوت سێ دۆلارى دیکە بەرزبووە و گەیشتە سەرووى 115 دۆلار
پەیام
ئەمڕۆ دوو شەممە 30ى 3ى 2026 نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا سێ دۆلارى دیکە بەرزبووە و گەیشتە سەرووى 115 دۆلار، لەکاتێکدا دوێنێ بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 112 دۆلار بوو.
نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا ئەمڕۆ بەمشێوەیەى لاى خوارەوەیە:-
نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 115 دۆلار و 3 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت.
هاوکات بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە 101 دۆلار دەفرۆشرێت.
بەرزبوونەوەى نرخى نەوت بە شێوەیەکى بەرچاو لەدواى هێرشەکانى ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و داخستنى گەرووى هورمز لەلایەن ئێرانەوە لە 28ى 2ى 2026 هاتە ئاراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە