1 کاتژمێر پێش ئێستا
207 جار خوێنراوەتەوە
ئیسرائیل دانی پێدا نا، سەدان كەس لە هێرشەكانی شەوى ڕابردوودا برینداربوون
پەیام
هێرشە مووشەكییەكانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوامە، ئیسرائیلda دانی بە برینداربوونی سەدان كەس لە هێرشەكانی 24 كاتژێری ڕابردوودا نا.
لە نوێترین پێشهاتدا سەكۆكانی بەرگریی ئاسمانی لە حەیفا كرانە ئامانج، هەروەها سەدان هەزار كەس لە نەقەب و دیمۆنا بەهۆی شەپۆلی هێرشیی هاوبەشی حزبوڵڵا و ئێرانەوە لەنێو پەناگەكاندان.
حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند، كە بە موشەكی پێشكەوتوو، بنكەی "مشمار ئەلكەرمەل" ی تایبەت بە بەرگریی موشەكی ئیسرائیلی لە باشووری شاری حەیفا پێكاوە. هاوكات لەگەڵ ئەم هێرشەدا، حزبوڵڵا بە كۆمەڵە موشەكێكی دیكە گردبوونەوەی سەربازانی سوپای داگیركەریان لە كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی "ئەفیفیم" بۆردومان كرد.
لەلایەكی دیكەوە، بەرەی ناوخۆیی ئیسرائیل دوای ئەوەی لە ماوەی تەنیا (1) كاتژمێردا، (3) شەپۆلی هێرشی موشەكیی چڕی ئێرانی كرایە سەر ناوچەكانی ئیسرائیل باری نائاسایی ڕاگەیاند و هۆشداری بە خەڵكدا كە پەنا ببەنە بەر پەناگەكان و نەیەنە دەرەوە.
میدیاكانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە كە "سەدان هەزار" نیشتەجێی ناوچەی نەقب، بەهۆی چڕی موشەكەكان و ترسی پێكانی ڕاستەوخۆ، پەنایان بۆ پەناگەكان بردووە. كاتێك هۆشدارییان پێ دراوە و دەنگی تەقینەوەیەكی گەورە لە ناوچەی "بیئر سەبع" بیستراوە.
دوای هێرشە مووشەكییەكانیش بەرەی ناوخۆیی ئیسرائیل سیستەمی ئاگاداركردنەوەی پێشوەختەی لە نەقب و باشووری دەریای مردوو چالاك كردووە.
تەندروستیی ئیسرائیل دەڵێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 232 ئیسرائیلی بریندار بوون، لە سەرەتای جەنگەوە تا ئێستاش 608 كەس بریندار بوون، كە 121یان هێشتا لە نەخۆشخانەن. قەوارەی زایۆنی ژمارەیەكی زۆر كەم لەبارەی كوژران بەهۆی هێرشەكانی ئێران و حیزبوڵڵاوە بڵاو دەكاتەوە كە جێگای گومانە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە