2 کاتژمێر پێش ئێستا 166 جار خوێنراوەتەوە

بەرپرسێكی ئێران: تەنیا تاران كاتی كۆتاییهاتنی جەنگ دیاری دەكات

پەیام

بەرپرسێكی ئێران ڕایدەگەیەنێت كە تەنیا تاران كاتی كۆتاییهاتنی جەنگەكە دیاری دەكات، هاوكات ئامادەیی تەواوی هێزەكانی بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی درێژخایەن دژی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی دووپات دەكاتەوە. 

تۆڕی (سی ئێن ئێن) لە زاری بەرپرسێكی باڵای ئەمنیی ئێرانەوە ئاشكرای كرد، پێشبینییەكانی ئەمریكا بۆ كورتخایەنیی جەنگەكە بەتەواوی هەڵە بوون. ڕاشیگەیاند: لێدوانەكانی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كۆتاییهاتنی ململانێكان لە چەند هەفتەیەكدا، قسەیەكی دوور لە ڕاستییە.  

بەرپرسە ئێرانییەكە ئاماژەی بەوە دا كە هەرگیز لە بەرگریكردن ناوەستن تاوەكو وانەیەكی مێژوویی بە ترەمپ و نەتەنیاهوو دەدەن. ڕاشیگەیاند: جبەخانەی مووشەكی و درۆنەكانمان بۆ ئۆپەراسیۆنی دوورمەودا ئامادەیە و بەردەوام سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بە ئامێری نوێ بەهێز دەكەین. 

ئەمە لە كاتێكدایە، پێش كۆبوونەوەی وڵاتانی گرووپی حەوت  لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، ماركۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند كە هێرشە سەربازییەكان تواناكانی ئێرانیان لاواز كردووە. ئەو دەڵێت، لە چەند هەفتەیەكدا تاران دەگاتە بێهێزترین قۆناغی خۆی لە مێژووی نوێدا. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بژاردەی گرنگ لای من دەستبەسەرداگرتنی نەوتی ئێرانە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسڕائیل خەرجییە سەربازییەكانى بە شێوەیەكی بێ پێشینە زیاد دەکات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسێكی ئێران: تەنیا تاران كاتی كۆتاییهاتنی جەنگ دیاری دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل دانی پێدا نا، سەدان كەس لە هێرشەكانی شەوى ڕابردوودا برینداربوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لوبنان.. ئاماری قوربانییان گەیشتە 1189 كوژراو و سێ ڕۆژنامەنووسیش كوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئیسرائیل باجی گەورەی بۆردومانکردنى دامەزراوە پیشەسازییەكانمان دەدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا: سەردەمی هەڕەشە دەریاییەكانی ئێران لە ئاوە هەرێمییەكاندا كۆتایی هاتووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه‌: لەبەر ئاسایشتان، رێگه‌ مه‌ده‌ن له‌ وڵاته‌كانتانه‌وه‌ ئیداره‌ی جه‌نگ بدرێت

سەرەتا