2 کاتژمێر پێش ئێستا 47 جار خوێنراوەتەوە

ئیسڕائیل خەرجییە سەربازییەكانى بە شێوەیەكی بێ پێشینە زیاد دەکات

پەیام

پەرلەمانی قەوارەی زایۆنی (كنێست) لەژێر زەنگی ئاگاداركردنەوە و مەترسیی پەنابردن بۆ ژێرزەمینەكاندا، بودجەی ساڵی (2026)ـی پەسەند كرد، كە تێیدا خەرجییە سەربازییەكان بە شێوەیەكی بەرچاو و بێ پێشینە زیاد كراون.

 بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی ئیسرائیل، پڕۆژەیاساكە بە دەنگی (62) پەرلەمانتار بەرانبەر (55) دەنگی نەخێر تێپەڕی. لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی ئێرانیش، زیاتر لە (30) ملیار شیكڵ (كە دەكاتە نزیكەی (10) ملیار دۆلار) خراوەتە سەر بودجەی وەزارەتی جەنگی قەوارەكە.
 
بەهۆی ئەم زیادكردنەوە، كۆی بودجە سەربازییەكەیان گەیشتووەتە زیاتر لە (142) ملیار شیكڵ. كۆی گشتیی بودجەی قەوارەكەش بۆ ساڵی (2026) بە نزیكەی (850) ملیار شیكڵ ( واتە (270) ملیار دۆلار) خەمڵێنراوە. 

 شارەزایان دەڵێن، پەسەندكردنی ئەم بودجەیە لەلایەن كنێستەوە، بێنیامین نەتەنیاهووی سەرۆكوەزیران لە مەترسیی هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕزگار دەكات. لە بەرانبەردا یائیر لابید، سەرۆكی ئۆپۆزیسیۆنی قەوارەی زایۆنی، نیگەرانیی قوڵی دەربڕی و تێپەڕاندنی ئەو بودجەیەی بە "گەورەترین دزیی مێژوو" ناو برد.
 
بۆ دابینكردنی ئەم تێچووە زەبەلاحانە كە ئاگری جەنگەكەی گەیشتووەتە نزیكەی (10) وڵاتی عەرەبی، حكومەتی ئیسرائیلی بە ڕێژەی لەسەدا (3) بودجەی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستیی كەم كردووەتەوە. هەروەها بۆ یەكەمجارە بودجەی سەربازی بگاتە ئەو ئاستە و بە ئاماژەی پەرەسەندنی گرژییەكانی ناوچەكە لێك دەدرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بژاردەی گرنگ لای من دەستبەسەرداگرتنی نەوتی ئێرانە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسڕائیل خەرجییە سەربازییەكانى بە شێوەیەكی بێ پێشینە زیاد دەکات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسێكی ئێران: تەنیا تاران كاتی كۆتاییهاتنی جەنگ دیاری دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل دانی پێدا نا، سەدان كەس لە هێرشەكانی شەوى ڕابردوودا برینداربوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لوبنان.. ئاماری قوربانییان گەیشتە 1189 كوژراو و سێ ڕۆژنامەنووسیش كوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئیسرائیل باجی گەورەی بۆردومانکردنى دامەزراوە پیشەسازییەكانمان دەدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا: سەردەمی هەڕەشە دەریاییەكانی ئێران لە ئاوە هەرێمییەكاندا كۆتایی هاتووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه‌: لەبەر ئاسایشتان، رێگه‌ مه‌ده‌ن له‌ وڵاته‌كانتانه‌وه‌ ئیداره‌ی جه‌نگ بدرێت

سەرەتا