2 کاتژمێر پێش ئێستا
63 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: بژاردەی گرنگ لای من دەستبەسەرداگرتنی نەوتی ئێرانە
پەیام
سەرەڕای قسەكردن لەسەر ڕێكەوتن و ڕاگرتنی جەنگ؛ دوناڵد تڕەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ڕایگەیاند، بژاردەی گرنگ لای ئەو كۆنترۆڵكردنی نەوتی ئێران و دەستبەسەرداگرتنی دوورگەی "خارك" ـی ئەو وڵاتەیە.
لە لێدوانێكی نوێدا بۆ ڕۆژنامەی "فاینانشاڵ تایمز"، دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ئاماژەی بەوە كرد كە ستراتیژیی گرنگ لای ئەو بریتییە لە دەستبەسەرداگرتنی سەرچاوە نەوتییەكانی ئێران و كۆنترۆڵكردنی دوورگەی "خارك".
هەروەها ڕایگەیاند كە جێبەجێكردنی ئەم هەنگاوە بۆ واشنتۆن "زۆر ئاسانە" چونكە ئێرانییەكان هیچ جۆرە بەرگرییەكی ئەوتۆیان نەماوە و، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا بۆ ماوەیەك لەو ناوچەیە.
لە بەشێكی تری قسەكانیدا، تڕەمپ تیشكی خستە سەر ئاستی زیانە سەربازییەكانی ئێران و ڕایگەیاند كە هێزەكانی ئەمریكا تا ئێستا (13) هەزار ئامانجی جیاوازیان لە ناوخۆی ئەو وڵاتەدا بۆردومان كردووە و تەنیا نزیكەی سێ هەزار ئامانجی تریان لەبەردەمدا ماوە.
سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی ئێرانیش، ئاماژەی بە دیارنەمانی "موجتەبا خامنەیی" كرد و وتی: "یان مردووە یان لە دۆخێكی زۆر خراپدایە، چونكە ماوەیەكی زۆرە هیچ هەواڵێكی نییە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە