2 کاتژمێر پێش ئێستا
25 جار خوێنراوەتەوە
تڕهمپ: كردنهوهی گهرووی هورمز مهرجی ڕاگرتنی جهنگ نیه
بە پێی سەرچاوەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەمریکی دۆناڵد ترەمپ ئامادەیی خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشە سەربازییەکانی سەر ئێران نیشان دەدات تەنانەت ئەگەر گەرووی هورمز بە داخراویش بمێنێتەوە، هاوکات ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت زۆربەی ئامانجەکانی لە جەنگەکەدا پێکاوە.
ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، ترەمپ بە ڕاوێژکارەکانی ڕاگەیاندووە کە ئامادەیە جەنگ دژی تاران ڕاگرێت، دوای ئەوەی ئامانجە سەرەکییەکانی کە لاوازکردنی هێزی دەریایی و کۆگای موشەکەکانی ئێرانە بەدی هاتن.
بە پێی ئەو سەرچاوەترەمپ گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە کردنەوەی گەرووی هورمز کاتێکی زۆری دەوێت و لەو خشتە کاتییە چوار بۆ شە هەفتە لادەدات کە بۆ جەنگەکە دیاری کردووە، بۆیە دەیەوێت دوای لاوازکردنی سوپای ئێران، پرسی کردنەوەی گەرووەکە بۆ فشارە دیپلۆماسییەکان و هاوپەیمانەکانی لە ئەوروپا و کەنداو جێبهێڵێت، ئەمەش سەرەڕای هەڕەشە پێشووەکانی بۆ لێدانی وێستگەکانی وزە و نەوتی ئێران.
لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئیسرائیلی دەڵێت: تەلئەبیب زۆربەی ئامانجەکانی لە جەنگی ئێراندا پێکاوە، تەنیا دۆسیەی ئەتۆمی نەبێت کە سپێردراوە بە ترەمپ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە