mq9
31/03/2026 553 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانمان خستەخوارەوە


ئێران بڵاوی كرده‌وه‌، لە دوێنێوە لە ئاسمانی پارێزگای ئەسفەهان سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە جۆری MQ-9ی ئەمریکی و یەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە جۆری Orbiterی ئیسرائیلی لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە خراونەتە خوارەوە.
 سوپای پاسداران لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە كرد دوێنێ دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە جۆری MQ-9ی ئەمریکی لە ئاسمانی ئەسفەهان لەلایەن تۆڕی یەکگرتووی بەرگریی ئاسمانییەوە تێكشكێندراون.
سوپای ئێران لە ڕاگەیاندراوێکدا باسی له‌وه‌ كرد بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی دیکەی بێفڕۆکەوان لە جۆری MQ-9 لە ئاسمانی ئەسفەهان لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە خراوەتەخوارەوە.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ كرا كه‌ دوێنێ لە پارێزگای ئەلبورز فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە جۆری Orbiterی ئیسرائیلی تێكشكێندراوه‌.
هێزە چەکدارەکانی ئێران دیمەنەکانی ڕاداری کاتی تێكشكاندنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی سوپای ئێران، ژمارەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی ئەمریکا و ئیسرائیل کە لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئێرانەوە خراونەتە خوارەوە گەیشتووه‌ته‌ ١٤٦.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان: جەنگی سەر ئێران لە بەدیهێنانی ئامانجەكانی شكستی هێنا

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    بلۆمبێرگ: ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی دوای مانگێك لە ڕێككەوتن، گەرووی هورمز دەكەنەوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێوەندگیریی قەتەر ڕێگری لە هێرشی فراوانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران كرد

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپاى ئەمریکا پلانێكی بۆ دەستبەسەراگرتنی یۆرانیۆمی ئێران هەبووە و ترەمپ ڕایگرتووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كاتس: لە غـ.ەززە و لوبنان ناكشێینەوە و ڕێگری لە چەكی ئەتۆمی ئێرانیش دەکەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی پاكستان: گەیشتووینەتە دەقی كۆتایی ڕێككەوتنى ئاشتى ئێران و ئەمریكا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕەشنووسی ڕێككەوتنەکەى ئێران و ئەمریکا ڕاگرتنی جەنگ و قەرەبووی داراییش لەخۆدەگرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ڕەشنووسی ڕێككەوتنەكە ئامادەیە و چاوەڕێی بڕیاری سەركردایەتی باڵا دەكەین

سەرەتا