2 کاتژمێر پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
سهرۆكی ئۆكرانیا: سهرقاڵی هاوپهیمانییهكی گهورهین لهگهڵ وڵاتانی كهنداو
سەرۆکی ئۆکرانیا گەورەترین هەنگاوی سەربازیی وڵاتەکەی لە دەرەوەی ئەورووپا ڕادەگەیەنێت و ئاشکرای دەکات سەرقاڵی بونیادنانی هاوپەیمانێتییەکی ئەمنی و بەرگرییە لەگەڵ وڵاتانی کەنداو، بۆ پاراستنیان لە هێرشەکانی ئێران.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی شەوی دووشەممە، دوای کۆتاییهاتنی گەشتەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕایگەیاند، گەیشتوونەتە "ڕێککەوتنی مێژوویی" لەگەڵ هەریەک لە سعودیە، ئیمارات و قەتەر، ڕاشیگەیاند: سەردانى کەنداو هەنگاوێکی زۆر بەرهەمدارە بۆ داهاتووی ئۆکرانیا و ناوچەکە.
سەرۆکی ئۆکرانیا ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی دەستی کردووە بە هەناردەکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و، شارەزایی سەربازی و تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو و دژەدرۆن بۆ ئەو وڵاتانە، لە بەرانبەریشدا هاوکاریی ئەمنی و وزەیان لێ وەردەگرێت، جەختیشی کردەوە کە گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئوردن و کوەیت بۆ هەمان مەبەست بەردەوامە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، زێلێنسکی ئاماژەی بەوە دا کە هەردوو وڵاتی بەحرەین و عومان داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ کڕینی چەکی ئۆکرانی. ڕٍاشیگەیاند: کیێڤ ئامادەیە بۆ وەبەرهێنانى هاوبەشی چەک و پێداویستییە سەربازییەکان لەگەڵ وڵاتانى عەرەبى.
ئەم ڕێککەوتنانە لە کاتێکدان کە لە (٢٨) ی شوباتی ڕابردووەوە، وڵاتانی کەنداو و ئوردن بەردەوام ڕووبەڕووی بۆردومانی مووشەک و درۆنەکانی ئێران دەبنەوە، کە زیانی گەورەی بە فڕۆکەخانە، بەندەر و دامەزراوە نەوتییەکانیان گەیاندووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە