2 کاتژمێر پێش ئێستا
217 جار خوێنراوەتەوە
پەرلەمانى عێراق ١١ی نیسانى وەک وادەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاریکرد
پەیام
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٦، کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان ئەنجامدا و تێیدا بڕیاردرا رۆژی ١١ی نیسان وەک وادەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاریبکرێت.
لە بەیاننامەیەکدا سەرۆکایەتی پەرلەمان زانیاریی لەبارەى کۆبوونەوەکەوە خستووەتەڕوو، کە چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە کاری پەرلەمان گفتوگۆیان لەسەر کراوە، لەوانە، تاوتوێکردنی ئەو یاسا گرنگانەی کە بڕیارە لە دانیشتنەکانی داهاتوودا بخرێنە بەرنامەی کارەوە، هەروەها هەنگاونان بۆ تەواوکردنی دەنگدان لەسەر ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکانی ئەنجوومەن بۆ ڕێکخستنەوەی کارە چاودێرییەکانی پەرلەمان.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکراوە بەهۆی بارودۆخی ئەمنی و ئابووری وڵات، پێویستە لایەنەکان بەرپرسیارێتی هەڵگرن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کە بتوانێت بەرەنگاری ئاڵنگارییەکان ببێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە