2 کاتژمێر پێش ئێستا
229 جار خوێنراوەتەوە
سەدر داوا لە هاوڵاتییان دەکات دژی ئەمریكا و ئیسڕائیل خۆپیشاندان بکەن
پەیام
بە مەبەستی سەركۆنەكردنی دەستدرێژییەكانی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی و داواكردنی ئاشتی بۆ ناوچەكە، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، بانگەوازێكی بەپەلە ئاڕاستەی سەرجەم هاووڵاتییانی عێراق دەكات و داوایان لێدەکات دژی ئەمریكا و ئیسڕائیل خۆپیشاندان بکەن.
سەدر لە ڕاگەیەنراوێكدا داوای لە گەلی عێراق بە هەموو پێكهاتە و ئاراستە جیاوازەكانییەوە كرد، ڕۆژی شەممەی داهاتوو لەسەرجەم پارێزگاكان بڕژێنە سەر شەقامەكان بۆ ڕەتكردنەوەی جەنگ و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
موقتەدا سەدر ئەو خۆپیشاندانەی بە هەنگاوێكی نیشتمانی ناو برد و جەختی كردەوە، كە دەبێت گردبوونەوەكە بەوپەڕی ڕێكخستن و ئاشتییانە بەڕێوە بچێت، دروشمەكان یەكگرتوو بن، ڕایشیگەیاند: بەدەر لە ئاڵای عێراق، بەرزكردنەوەی هیچ ئاڵایەكی دیكە ڕێگەپێدراو نییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە