2 کاتژمێر پێش ئێستا
219 جار خوێنراوەتەوە
روانگەی ئیكۆ: ڕاگرتنی گەشتەكان زیانی زۆری لە داهاتی عێراق داوە
پەیام
لەدواى دەستپێکردنى هێرشەکان بۆ سەر ئێران لە کۆتایی شوباتى ڕابردوو، گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق ڕاگیران و بەوهۆیەشەوە زیانى گەورە بەر داهاتى عێراق کەوتووە.
ڕوانگەی ئیكۆ عێراق ڕاگەیەندراوێكی لەسەر زیانی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، بەر لە دەستپێكردنی جەنگ، ڕۆژانە نزیكەی (800) فڕۆكەی ناوخۆیی و بیانی بە ئاسمانی عێراقدا هاتوچۆیان كردووە، بەڵام ئێستا ڕاگیراوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، كرێی یەك فڕۆكە كە بە ئاسمانی عێراقدا تێدەپەڕێت، نزیكەی (450) دۆلار بووە، كە داهاتی ڕۆژانە دەكاتە (360) هەزار دۆلار، بەڵام ڕاگرتنی گەشتەكان ئەو داهاتەی نەهێشتووە.
رۆژى 28ى 2ى 2026 لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هێرش بۆ سەر ئێران دەستیپیکرد، بەو هۆیەشەوە هەزاران گەشت هەڵوەشێنراونەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە