07/04/2026 312 جار خوێنراوەتەوە

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: هاووڵاتیان و سه‌روه‌ریی خاكه‌كه‌مان هێڵی سوورن

شەوى ڕابردوو هێرشى درۆنى کرایە سەر ماڵێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و، دوو هاوسەر لە شیرینیى خەودا شەهید کران. 
ئەو ماڵەى کرایە ئامانج، لە گوندى زەرگەزەویى سەر بە ناحیەى دارەشەکرانە. مووسا ئەنوەرى تەمەن ٣٩ ساڵ کە پێشمەرگەبوو، لەگەڵ مژدە ئەسعەدى ٣٥ ساڵى هاوسەرى، لە ڕووداوەکەدا بوونە قوربانى و، دوو منداڵیان ڕزگاریان بوو. 
دژەتیرۆرى پارتى لەبارەى ڕووداوەکەوە ڕایگەیاند، کاتژمێر ١٢: ١٥ خولەکى شەو ئەنجام دراوە و، درۆنە بۆمبڕێژکراوەکەش "لە ئێرانە ئاراستە کراوە". بەڵام ڕێکخراوى سى پى تى دەڵێت: بە دوو درۆن هێرش کراوەتە سەر گوندى زەرگەزەوى و، درۆنەکان لەلایەن گرووپە هاوپەیوەندەکانى ئێران لە عێراقەوە هەڵدرابوون. 
هەریەکە لە مەسروور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێمى کوردستان و نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ئیدانەى هێرشەکەیان کرد. 
مەسروور بارزانى دەڵێت "غەمگین و دڵگرانم بە هێرشەکە و بەئامانجگرتنى خەڵکى سڤیل و ماڵى هاووڵاتیان تاوانى جەنگە". دەشڵێت "داواى خەڵکى بێتاوانى کوردستان دەگەیەنینە هەموو جیهان". 
سەرۆکى هەرێمى کوردستانیش ڕایدەگەیەنێت: بە هیچ شێوەیەک ئەم هێرشانە قبووڵکراو نین و پێویستە حکومەتى عێراق ئەرکى خۆى بۆ ڕێگرى لە هێرشەکان جێبەجىَ بکات. 
هاوکات وەزیرى پێشمەرگە سەرکۆنەى هێرشەکە دەکات و، ڕایدەگەیەنێت "بەئامانجگرتنى خەڵکى سڤیل و پێشێلکردنى شکۆى خاکى هەرێم و عێراق، هەڕەشەیەکى ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشى ناوچەکە". شۆڕش ئیسماعیل دەشڵێت "دووپاتى دەکەینەوە گیانى هاووڵاتیان و سەروەریى خاکەکەمان هێڵى سوورە". 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە بەیانی ئەمڕۆوە باران و هەورەبرووسکە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی: فڕۆکەوانەکەی فلای دوبەی ویستوویەتی هاوشێوەی ١١ـی سێبتەمبەر لە ئیسرائیل دووبارە بکاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پارێزگاری دهۆك: ئەو دارانەی كە بڕاون لە سنوورەكەمان نەبووە و لە توركیا بووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ملكۆ بازیانی: لە 2021ـەوە نۆ ملیۆن دار لە دهۆك بڕاونەتەوە و ڕەوانەی توركیا كراون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    گەنجێكی ڕانیە كە بەهۆی بێكاری و نادادییەوە كۆچی كردبوو تەرمەكەی گەڕێنرایەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق پشكی حاجییانی هەرێم بە زیاتر لەوەی ڕاگەیەنراوە ئاشكرا دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    خالید شوانی: بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ڕەشنووسی بودجەدا گرەنتی كراوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری كاری هەرێم: هاتووین بۆ بەغداد تا مووچە بۆ كەمئەندام و هەژارەكانمان ببڕینەوە

سەرەتا