07/04/2026 274 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل داوا له‌ هاووڵاتیانی ئێرانی ده‌كات له‌ هێڵه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دوور بكه‌ونه‌وه‌

 

سوپای ئیسرائیل دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ژێرخانە سەربازییەکانی ئێران، هۆشداریی بە پەلە دەداتە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە کە تا ئێوارەی ئەمڕۆ لە هێڵەکانی ئاسن و شەمەندەفەرەکان دوور بکەونەوە، چونکە ژیانیان لە مەترسیدایە. 

سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی ئەکاونتی فەرمی خۆی بە زمانی فارسی، پەیامێکی توندی ئاڕاستەی گەلی ئێران کرد. لە پەیامەکەدا هاتووە کە بۆ سەلامەتی خۆیان پێویستە تا کاتژمێر (٩: ٠٠) ی شەو بە کاتی ئێران، لە بەکارهێنانی شەمەندەفەر و نزیکبوونەوە لە هێڵەکانی ئاسن دوور بکەونەوە. ئەم هەنگاوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە خولی داهاتووی هێرشەکان ڕەنگە کەرتی گواستنەوە و هێڵە ستراتیژییەکانی سەر زەوی بکاتە ئامانج. 

ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدایە کە میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز چەندین ناوچەی جیاوازی وەک شیراز، کەرەج، یەزد و قەزوینی گرتووەتەوە. هاوکات لە دەوروبەری تاران و شارەکانی وەک شەهریار و ئیسلام شەهر، بەهۆی هێرشەکانەوە کارەبا بڕاوە و دەنگی تەقینەوەی یەک لە دوای یەک بیستراوە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوەش دەکەن کە هێرشەکان تەنها ناوەندە وشکانییەکانیان نەگرتووەتەوە، بەڵکو لە بەندەرێکی سەر بە سوپای پاسداران لە "جاسک" و ناوچە کەنارییەکانی کەنداوی عومان تەقینەوە ڕوویانداوە. 

لای خۆیەوە، سوپای ئیسرائیل بە فەرمی ڕایگەیاند کە شەپۆلێک لە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئێران بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهێناوە. ئامانجی سەرەکیی ئەم هێرشانە بریتی بووە لە لێدان و لەکارخستنی ژێرخانە گرنگەکانی ڕژێمی ئێران لە تاران. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرهەمهێنانی نەوت لە چوار كێڵگەكەی كەركووك دەگەیەنرێتە 450 هەزار بەرمیل

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرجەم پاڵێوراوەكان بۆ پۆستی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڤیتۆ كران

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: چارەنووسی ئەو كەشتییانەی یاسا پێشێل دەكەن، گڕگرتنە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: میلیشیا عێراقییەكان مووچەكانیان بۆ ئێران دەنێرن

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەسەر كەشتیگەلی غەززە، ئیتاڵیا لێكۆڵینەوە لە 13 بەرپرسی ئیسرائیلی دەكات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ سعوودیە، ئێران هاووڵاتییەكی عێراقی لەسێدارە دا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    نیشتەجێكراوە زایۆنییەكان هێرشیان كردە سەر جووتیاران لە كەناری خۆراوا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا داوای هەڵوەشاندنەوەی یاسایەكی 71 ساڵەی بایكۆتكردنی ئیسرائیل لە لوبنان دەكات

سەرەتا