2 کاتژمێر پێش ئێستا 150 جار خوێنراوەتەوە

ئێران؛ داوا لە گەنجان دەکرێت وەک "قەڵغانی مرۆیی" دەوری وێستگەکانی کارەبا بگرن

پەیام
بەمەبەستی پاراستنیان لە هەڕەشەکانی ترەمپ، بەرپرسێکی باڵای ئێران داوا لە گەنجـان و توێژە جیاوازەکان دەکات، ئەمڕۆ سێشەممە "زنجیرەی مرۆیی" بە دەوری وێـستگەکانی کارەبای وڵاتەکەیان دروست بکەن و وەک سەرمایەیەکی نیشتمانی بیپارێزن. 

ڕەزا ڕەحیمی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای لاوان و مێردمنداڵانی ئێران، لە پەیامێکی ڤیدیۆیی ڕاستەوخۆدا داوای لە سەرجەم گەنجانی وڵاتـەکەی کرد وەک هێڵێکی بەرگریی مرۆیی لە دەوری دامەزراوەکانی وزە کۆببنەوە. 

ڕەحیمی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "داوا لە وەرزشوانان، هونەرمەندان، قوتابیان و مامۆستایانی زانکۆ دەکەم کە ئەمڕۆ سێشەممە، کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ، لە دەوری وێستگەکانی کارەبا ئامادەبن. " ئەو جەختی کردەوە کە ئەم وێستگانە سەرمایەی نیشتمانین و پاراستنیان ئەرکێکی لە پێشینەیە. 

 ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای لاوان و مێردمنداڵانی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە کە "ئەم دامەزراوانە، بەدەر لە هەر تێڕوانین و ئاراستەیەکی سیاسی، موڵکی داهاتووی ئێران و گەنجەکانین".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران؛ داوا لە گەنجان دەکرێت وەک "قەڵغانی مرۆیی" دەوری وێستگەکانی کارەبا بگرن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەکسیۆس: ئەمریکا و ئێران تەنها لەسەر "کاتیبوون"ـی ئاگربەست ناکۆکن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل داوا له‌ هاووڵاتیانی ئێرانی ده‌كات له‌ هێڵه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دوور بكه‌ونه‌وه‌

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترامپ: گەر ئاسۆیەک بۆ ڕێکەوتن نەبێت لە شەوێکدا هەموو پردەکانى ئێران وێران دەکەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: لێدوانەکانى ترەمپ بۆ شاردنەوەی قەبارەی زیانە گیانی و ماددییەكانیانە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زێلێنسكی: جەنگى ئێران دەبێتەهۆى کەمبوونەوەى هاوکارییەکانى ئەمریکا بۆ ئۆكرانیا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مۆڵەتەكەی ترەمپ بۆ کردنەوەى گەرووى هورمز بەرەو کۆتایی دەچێت و جیهان لە دڵەڕاوکێدایە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاماری قوربانییانی كەرتی غـ.ەززە بۆ 72 هەزار و 292 شەهید بەرز بووەوە

سەرەتا