07/04/2026 283 جار خوێنراوەتەوە

ئەکسیۆس: ئەمریکا و ئێران تەنها لەسەر "کاتیبوون"ـی ئاگربەست ناکۆکن

پەیام
بەپێى ماڵپەڕى ئەکسیۆس، تڕەمپ ئامادەیی نیشان دەدات پرۆسە سەربازییەکانی دژی ئێران دوابخات ئەگەر ئاسۆیەکی ڕوون بۆ ڕێککەوتن هەبێت، هاوکات کۆشکی سپی وەڵامە توندەکانی تاران تەنها بە مانۆڕێکی فشار بۆ سەر مێزی دانوستان دەبینێت. 

ماڵپەڕی "ئەکسیۆس" لە زاری سەرچاوەکانی بڵاویکردەوە، دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەگەر هەست بە بوونی دەرفەتێک بکات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ، ئەوا ئەگەری هەیە فەرمانی دواخستنی هەر کردەوەیەکی سەربازی دژی ئێران دەربکات. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە تڕەمپ نەرمی دەنوێنێت و ئامادەیە پێشوازی لە هەر ڕێککەوتنێک بکات کە بێتە ئاراوە، بەڵام هێشتا گومانەکان لەسەر ئەوە ماونەتەوە کە ئایا تاران بە ئامادەی هەنگاوێکی لەو شێوەیەیە یان نا. 

هەروەها ماڵپەڕى ئەکسیۆس ئەوەشى بڵاو کردوەتەوە، ئێران و ئەمریکا لەسەر زۆرینەى خاڵەکانى ئەو پلانە کۆکن کە پاکستان پێشکەشى هەردوولایەنى کردووە، بەڵام تەنها ئێران داواى ڕاگرتنی تەواوەتى جەنگ و دووبارە نەبوونەوەى دەکات، بەڵام ئەمریکا بەوە ڕازی نییە و داواى ئاگربەستی کاتى دەکات کە لە میانەیدا ڕێکەوتن لەسەر ڕاگرتنی جەنگ بکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 41 خولەک پێش ئێستا

    ئێران: دوو تێكشكێنەری ئەمریكیمان ناچار كرد دەریای عومان جێبهێڵن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ڕزگاركردنی لوبنان لە برسێتى داوای 640 ملیۆن دۆلار دەكات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: ئیسرائیل هێزی تایبەتی لە ئازەربایجان دژی ئێران جێگیر كردووە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: حـزبوڵڵا هاوپەیمانمانە و مووشەكەكانمان دژی ئـ.یسرائیل ئامادەن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل هێرشەکانى بۆ سەر لوبنان چڕکردووەتەوە و كوژرانی فەرماندەیەكیشى ڕاگەیاند

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومان ئاساییبوونوەی كارەكانی بەندەری فەحلی ڕاگەیاند

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بۆ دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمی ئێران پێویستمان بە ڕێككەوتن نییە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو بڕیاری ئاگربەستی لە لوبنان نەخستە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران

سەرەتا