1 کاتژمێر پێش ئێستا 111 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا هاووڵاتیانی ئاگاداردەكاتەوە بە زووترین كات لوبنان بەجێبهێڵن

پەیام

ئەمریكا هاووڵاتیەكانی لە لوبنان ئاگاداردەكاتەوە و داوایان لێدەكات بە زووترین كات ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەیروت لە ڕاگەیەنراوێكدا هاووڵاتیانی ئەمریكای لە مەترسییەكان ئاگادار كردەوە لەدوای هەڕەشەكانی ئێران بۆ بەئامانجگرتنی زانكۆ ئەمریكیەكان لەسەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە ڕاگەیەنراوەكە داوا لە هاووڵاتیانی ئەمریكا كراوە لوبنان بەجێبهێڵن تاوەكو بژاردەی گەشتی ئاسمانی لەبەردەستدایە و هەروەها داوا لە ئەمریكیەكان كراوە گەشت بۆ لوبنان نەكەن و ئەوانەشی لەو وڵاتە دەمێننەوە پلان بۆ باری لەناكاو دابنێنن و ئامادەكاریی بكەن بۆ مانەوە لەشوێنی نیشتەجێبوونیان لەكاتی تێكچوونی دۆخەكە.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە لوبنان هانی هاووڵاتیە ئەمریكیەكانی داوە لە باشووری لوبنان و نزیك سنووری سوریا و كەمپی ئاوارەكان و باشووری بەیروت دەستبەجێ ئەو ناوچانە بەجێبهێڵن.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوو باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد هۆشدارییەكی بەپەلەی بۆ هاووڵاتیانی ئەمریكا دەركرد بۆئەوەی بە زووترین كات عێراق بەجێبهێڵن بەهۆی بوونی هەڕەشە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بە كۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز دەتوانین سامانێكی زۆر بەدەستبهێنین

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جورناڵ: ئێران ئامادە نییە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكی كۆبێتەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا هاووڵاتیانی ئاگاداردەكاتەوە بە زووترین كات لوبنان بەجێبهێڵن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لە 24 کاتژمێردا دوو فڕۆكەی جەنگی تێكشكاند و دوو كۆپتەریشی پێكا

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگ گۆڕاوە بۆ وێرانكردنی ژێرخانە مەدەنییەكان و خزمەتگوزارییە گشتییەكان

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا و ئیسرائیل هەوڵى ملکەچکردنى ئێران دەدەن و تارانیش بەتوندى ڕەتیدەکاتەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: لەبەرانبەر هێرشەکانیاندا، ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانى ئەمریکا له‌ناوچه‌كه‌ لەناودەبەین

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: لێدان لە ژێرخانی مەدەنی و پردەكانمان ناچاری ڕادەستبوونمان ناكات

سەرەتا