2 کاتژمێر پێش ئێستا
190 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: بە كۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز دەتوانین سامانێكی زۆر بەدەستبهێنین
پەیام
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت بەمنزیكانە كۆنترۆڵی گەرووی هورمز دەكەن و سامانێكی زۆری لێ بەدەست دەهێنن. دەشڵێت: خستنەخوارەوەی فڕۆكە جەنگییەكانمان كاریگەریی نابێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروس سۆشیال بڵاویكردەوە ئەمریكا توانای سەپاندنی كۆنترۆڵی بەسەر گەرووی هورمز و دەستبەسەراگرتنی سامانی نەوتی ناوچەكەی هەیە و، هەنگاوێكی لەو جۆرەش دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی سامانێكی زۆر گەورە.
ترەمپ نووسیویەتی لەگەڵ تێپەڕبوونی هەندێك كاتی زیاتر، دەتوانن بە ئاسانی گەرووی هورمز بكەنەوە و دەستبگرن بەسەر نەوت و بەدەستهێنانی سامانێكی زۆر گەورە.
ئەوە لەكاتێكدایە ئێران لە كاردانەوەی هێرشەكانی سەر وڵاتەكەی گەرووی هورمزی داخستووە و ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕی وزە و نەوت دروست كردووە و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەكان، ئەمریكا داوا لەو وڵاتانە دەكات گەرووی هورمز بەكاردەهێنن كار بۆ كردنەوەی گەرووەكە بكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە