1 کاتژمێر پێش ئێستا
145 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: لەبەرانبەر هێرشەکانیاندا، تهواوی دامهزراوهكانى ئەمریکا لهناوچهكه لەناودەبەین
پەیام
بارەگای خاتەمولئەنبیای ئێران هۆشداری توند دەداتە ئەمریكا و ئیسرائیل و دەڵێت دەست بۆ ژێرخانی ئێران ببەن، تەواوی بەرژەوەندی و دامەزراوەكانیان لە ناوچەكە تێكدەشكێنن.
ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا لە راگەیانراوێكدا بڵاویكردەوە: ئەگەر هەڕەشەكانی لێدانی ژێرخانی ئێران بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە ، هێزە چەكدارەكانی ئێران نەك تەنیا ژێرخانی ئیسرائیل، بەڵكو تەواوی ناوەندە ئابووری و وزە و بنكەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە بە توندی دەكەنە ئامانج.
وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا باسی لەوەكرد وەڵامی ئێران بۆ هەر هێرشێك فراوانتر و كوشندەتر دەبێت و هۆشدارییەكی توند ئاراستەی ئەو وڵاتانە كراوە كە میوانداری هێزەكانی ئەمریكا دەكەن.
ئاماژەبەوەكراوە ئەو وڵاتانەی ناوچەكە، كە بنكەی سەربازیی ئەمریكایان تێدایە، ئەگەر دەیانەوێت زیانیان بەرنەكەوێت، دەبێت ئەمریكییەكان ناچار بكەن لە وڵاتەكانیان بچنە دەرەوە. هاوپەیمانەكانی ئەمریكا لەو هێرشانە بەدەر نابن، ئەگەر خاكیان بۆ لێدانی ئێران بەكاربهێنرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە