4 رۆژ پێش ئێستا 552 جار خوێنراوەتەوە

ئێران لە 24 کاتژمێردا دوو فڕۆكەی جەنگی تێكشكاند و دوو كۆپتەریشی پێكا

پەیام 

لە پێشهاتێكی نوێی جەنگدا، ئێران  لە 24 کاتژمێرى ڕابردوودا دوو فڕۆكەی جەنگی تێكشكاند و دوو هێلیكۆپتەریشی پێكا.

لەوبارەیەوە وتەبێژی بارەگای ناوەندی خاتەمولئەنبیای ئێران ڕایگەیاند، فڕۆكەیەكی جەنگیی جۆری "ئێف 35" لە ئاسمانی ناوەڕاستی وڵاتەكەدا كراوەتە ئامانج و تێكشكێنراوە. بەپێی زانیاریی میدیاكانی ئێران، خستنەخوارەوەی فڕۆكەكە لە ڕێگەی "سیستەمێكی نوێی بەرگریی ئاسمانیی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانەوە" ئەنجامدراوە.

هەرچەندە سەرەتا ڕاگەیەنرا، كە فڕۆكەوانەكان ئەگەری زیندوومانەوەیان كەمە بەڵام ئاژانسە جیهانیەكان پشتڕاستیان كردەوە كە فڕۆكەوانەكان دوای پێكرانی فڕۆكەكە كەوتاوونەتە خوارەوە،  دەستبەجێیش هەڵمەتی گەڕان بەدوایاندا لەلایەن هەردوولایەنی ئەمریكی و ئێرانییەوە دەستی پێكرد، و ئێرانیش مژدانەی بۆ ئەو كەسە ڕاگەیەاند كە فڕۆكەوانەكە بە زیندووی دەستگیر و ڕادەستیان دەكات.

لەو میانەیەدا هێلیكۆپتەرە ئەمریكییەكان توانیان فڕۆكەوانێك ڕزگار بكەن و گەڕانیش بۆ دۆزینەوەی فۆڕكەوانەكەی دیكە لە سنووری پارێزگای "گوه گیلویە و بویر ئەحمەد لە باشووری وڵاتەكە بەردەوامی هەیە، میدیای ئێرانییش بڵاوی كردەوە كە لەكاتی گەڕان بۆ تیمەكە توانراوە هێلیكۆپتەرێك بەئامانج بگرن، بەڵام توانیویەتی خۆی لە كەوتنەخوارەوە ببپارێزێت و لە دەرەوەی سنووری ئێران بنیشێتەوە. 

 لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەی پاشماوەی فڕۆكە تێكشكێنراوەكەیش ئەوە دەركەوت كە فڕۆكەكە جۆری ئێف 15 ئی-سترایك ئیگڵ-ی جەنگییە نەك ئێف 35، باسیش لەوە كراوە كە بەپێی خوێندنەوەی هێما و ئاماژەكان، ئەوە دەركەوتووە كە فڕۆكەكە لە  فڕۆكەخانی لیكینهێس"ی بەریتانیا بوبێت پێشتر.

لای خۆیەوە نیویۆرك تایمز بڵاویكردووەتەوە كە فڕۆكەیكی جۆری ئەی 10 لە نزیك گەرووی هورموز خراوەتە خوارەوە و تیمی فڕۆكەوانییەكەیشی ڕزگاری بووە، ئێن بی سی-ش بڵاویكردەوە كە هێلیكۆپتەرێكی دیكەیش لەكاتی گەڕأن بۆ تیمی فڕۆكەوانەكەی باشووری ئێران پێكراوە، بەڵام دەربازی بووە و نەكەوتووەتە خوارەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو: ئاگربەست لەگەڵ ئێران؛ لوبنان ناگرێتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ستارمر دەچێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ بەریتانیا هەوڵی ئاگربەستی هەمیشەیی دەدات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌رپرسێكی ئیسرائیلی: ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ ئاگربه‌ستی كاتی هه‌ماهه‌نگییان كردووه‌

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕەمپ لە بڕیارى وێرانکردن پاشەکشەی کرد؛ مۆڵەتێکی دوو هەفتەیی دا بە تاران

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    چەندین پرد و شوێنى ستراتیژى لە ئێران بۆردومان کران

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە نزیک کونسوڵخانەی ئیسرائیل لە ئیستەنبوڵ تەقە کرا و کوژراو هەیە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: هێرش بۆسه‌ر ژێرخانی مه‌ده‌نی ئێران پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: سوپای ئه‌مریكا كۆنتڕۆڵی گه‌رووی هورمز ده‌كات

سەرەتا