4 رۆژ پێش ئێستا
302 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: لێدان لە ژێرخانی مەدەنی و پردەكانمان ناچاری ڕادەستبوونمان ناكات
پەیام
ئەمریكا و ئیسرائیل بەنیازی زیادكردنی هێرشەكانن بۆ سەر ئێران و عەباس عەراقچی دەڵێت لێدانی ژێرخانی مەدەنی و پردەكان ئێران ناچاری ڕادەستبوون ناكات.
جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بۆ 35 هەمین ڕۆژە بەردەوامە و هێرش و بۆردومانەكان بەچڕی درێژەی هەیە و ئاماژەكانی پەرەسەندنی ئەو جەنگە دەركەوتووە و هیچ ئاسۆیەك بۆ كۆتایی هاتنی بەم نزیكانە دیار نییە.
ڕۆژنامەی یسرائیل هیوم بڵاویكردەوە: ئەمریكا بە بەرپرسانی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە پەیوەندییەكان لەگەڵ ئێران گەیشتوونەتە ڕێگایەكی داخراو، بۆیە واشنتۆن و تەلئەبیب ئامادەكاریی دەكەن بۆ زیادكردن و چڕكردنەوەی هێرشەكان لەدژی ئێران.
لە وەڵامی بۆردومانكردنی بەرزترین پردی ئێران لەلایەن ئەمریكا و ئیسرائیلەوە، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاویكردەوە بەئامانجگرتن و لێدانی ژێرخانی مەدەنی و پردەكان وڵاتەكەی ناچاری ڕادەستبوون ناكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە